کچە فێرخوازێکمان خەڵاتی روانگەی ساڵی ٢٠١٨ ی بەدەست هێنا

Wednesday, January 9, 2019 - 15:45

 

"هیڤا تاهیر" کچە فێرخوازی زانکۆی ئەمریکیی عێراق – سلێمانی ، خەڵاتی روانگە "پلەی دوەم" ی ساڵی ٢٠١٨ ی بەدەست هێنا ، لەپای پڕۆژە هونەریەکەی “Floor Piano” ، کە توانیی لەگەڵ هاوڕێیەکی لەڕێی ئەو پڕۆژەیەوە پێشکەوتنێک لەپیانۆدا بسازێنێت .

"هیڤا" فێرخوازە لەپرۆگرامی ئامادەسازیی ئەکادیمی لەزانکۆی ئەمریکیی عێراق – سلێمانی ، خەڵکی سلێمانییە ، تەمەنی ٢١ ساڵە .

لەوەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی ئەوەی کە چی پاڵی پێوە ناوە ئەم پێشکەوتنە لەپیانۆدا بسازێنێت "هیڤا" وتی : "بیرم لەوە دەکردەوە شتێک بسازێنم کە خەندە بخاتە سەر لێوی خەڵک" . هەروەها وتی : "خەڵک حەزی لەتاقیکردنەوەی شتی نوێ و جێژبەخشە لەژیانیدا".