چیرۆکی سەرکەوتنی دەرچوان: بەدەستهێنانی خەڵاتی تێزی نایاب لەلایەن بڕیار باجەلانەوە | The American University of Iraq Sulaimani

چیرۆکی سەرکەوتنی دەرچوان: بەدەستهێنانی خەڵاتی تێزی نایاب لەلایەن بڕیار باجەلانەوە

Monday, February 1, 2021 - 11:15
بڕیار باجەلان ، دەرچوی زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی ، بەشی ئەندازیاری ، ساڵی ٢٠١٨.
 

توێژەرو وەرگێڕو فیلمسازە ، لەسەنتەری "کەشکۆڵ" ی سەر بەزانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی ، کە سەنتەرێکە بۆ هونەرو رۆشنبیری ، کاری کردوە. بڕوانامەی ماجستێری ئادابی لەتوێژینەوەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ، بەپلەی نایاب ، لەزانکۆی ئیکستەری بەریتانیا ، بەدەست هێناوە. حاڵی حازر خەریکی بەدەستهێنانی بڕوانامەی دکتۆرایە لەتوێژینەوەی عەرەبی و ئیسلامی لەهەمان زانکۆ ، پاش ئەوەی توانیی"مینحەی ئەلقاسمی بۆ  دکتۆرا" لەکۆلیجی زانستە کۆمەڵایەتیەکان و توێژینەوەی نێودەوڵەتی بەدەست بهێنێت. 

"بڕیار" فیلمێکی بەناونیشانی"To the End of the Earth " دروست کردوە ، تیایدا باسی شاعیری سەدەی نۆزدە لەبەغدا "جەمیل ئەلزەهاوی" دەکات ، کە یەکەمجار ساڵی ٢٠١٩ لەلەندەن نماییش کراوەو ساڵی ٢٠٢٠ یش خەڵاتی داهێنانی لەڤێستیڤاڵی سینەمایی نێودەوڵەتیی تاگور (TIFF) پێ بەخشراوە. بڕیار جگەلەوە چەند دەقێکی بۆ کوردی و عەرەبی وەرگێڕاوەو بڵاوی کردونەتەوە. هاوکات سەرقاڵی وەرگێڕانی دەقی شیعریی ئەو شاعیرانەیە کە بەهۆی پەلامارە دڕندانەکانی داعشەوە بۆ سەر ئێزیدیەکان ، لەشەنگال ئاوارە بون.

 

Tags: