پەیمانگەی پەرەپێدانی پیشەیی خولێکی راهێنان لەبواری بازاڕکردن و فرۆشتندا پێشکەشی پیشەوەرانی کۆمپانیای Al-Mouyasser دەکات

Tuesday, November 20, 2018 - 18:30

پەیمانگەی پەرەپێدانی پیشەیی (PDI) ی سەر بەزانکۆی ئەمریکیی عێراق – سلێمانی، مانگی تشرینی دوەمی ٢٠١٨، خولێکی چڕوپڕی راهێنانی لەبواری فرۆشتن و بازاڕکردندا، پێشکەشکرد بەپیشەوەرانی کۆمپانیای Al-Mouyasser لەهەولێر. خولەکە زانیارییەکی چڕوپڕو هەمەلایەنەی دەربارەی پرەنسیپەکانی بازاڕکردن و ستراتیژی بازاڕکردن و ئیدارەدانی پرۆسەی فرۆشتن خستەڕو، هەروەها بایەخی تایبەتیی دا بەو پرەنسیپ و چالاکیانەی کە پرۆسەی فرۆشتن دەیانگرێتەخۆ.

کۆمپانیای Al-Mouyasser کە لەبواری کاڵای بەکاربردن و کەلوپەلی ناوماڵدا کار دەکات و سەر بەگروپی Fattal ە، پڕۆژەیەکی هاوبەشی عێراقی – لوبنانییە.

شایانی باسە پەیمانگەی پەرەپێدانی پیشەیی (PDI)، کار دەکات بۆ دابینکردنی پرۆگرام و خزمەتگوزاریی مەعریفی، بەئامانجی پەرەپێدانی بەهرەی تاکەکەسەکان و وەدیهێنانی ئامانجە پیشەیی و تایبەتیەکانیان.

بۆ زانیاریی زیاتر دەربارەی پەیمانگەی پەرەپێدانی پیشەیی (PDI) و خولەکانی، بچۆرە سەردانی https://auis.edu.krd/PDI-Home

Tags: