پرۆگرامی ئامادەسازیی ئەکادیمی ١٠ ساڵ متمانەی CEA بەدەستهێنا | The American University of Iraq Sulaimani

پرۆگرامی ئامادەسازیی ئەکادیمی ١٠ ساڵ متمانەی CEA بەدەستهێنا

Sunday, April 19, 2020 - 16:00

(لیژنەی متمانەبەخشین بەپرۆگرامەکانی زمانی ئینگلیزی CEA) ، متمانەی خۆی بەزانکۆی ئەمریکی لەعێراق ، سلێمانی لەنیسانی ٢٠٢٠ ەوە بۆ نیسانی ٢٠٣٠ درێژکردەوە ، زانکۆشمان سەرلەنوێ پابەندبونی خۆیی بەسەرجەم پێوەرەکانی لیژنەکەوە دوپات کردەوە. شایانی باسە (لیژنەی متمانەبەخشین بەپرۆگرامەکانی زمانی ئینگلیزی CEA) ، ئاژانسێکە تایبەت بەمتمانەبەخشین بەپرۆگرام و دامودەزگای زمانی ئینگلیزی لەوڵاتە یەکگرتوەکان ، بەفەرمی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی ئەمریکاوە متمانەی پێ دراوە.
بۆ زانیاریی زیاتر دەربارەی ئەم هەواڵە تکایە پەیوەندی بکە بە  CEA، 1001 North Fairfax Street، Suite 630، Alexandria، VA 22314، (703 ) 665-3400 ، www.cea-accredit.org