بەمەبەستی کۆمەککردنی لەپەرەپێدانی ئەرکە ئەکادیمیەکانیدا ، یەکێتیی نێودەوڵەتیی تەکساس بۆ خوێندن (TIEC) ، هاوبهشییهكی ئەکادیمی لەگەڵ زانکۆی ئەمریکی لەعێراق ، سلێمانی پێکدەهێنێت ، بەبەشداریی "ئۆفیسی کاروباری خۆرهەڵاتی دور" ی سەر بەوەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا (NEA).
ئەم هاوبهشییه، یارمەتیدەر دەبێت لەسەرخستنی هەوڵەکانی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی شێوازی خوێندنی باڵای ئەمریکی لەعێراق ، لەچوارچێوەی ئەو ستراتیژە دریژخایەنە دورمەودایەیدا کە لەپێناوی چەسپاندنی ئارامیی عێراقدا دایڕشتوە.
تەکساس ، وێڕای ئەو ئاستەنگیانەی کە بەهۆی کۆڤید ١٩ ەوە روبەڕوی خوێندنی باڵا بونەتەوە ، لەڕێی ئەم هاوبهشییهوه کار دەکات بۆ پێشکەشکردنی خوێندنێکی باڵای کوالیتیبەرز کە ببێتە هۆی چەسپاندنی ئاشتی و لێبوردەیی لەناو گەنجانی عێراقدا.
لەپێناوی ئەم پڕۆژەیەو پەرەپێدانی گیانی هاوکاری لەگەڵ وانەبێژانی زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی ، یەکێتیی نێودەوڵەتیی تەکساس بۆ خوێندن ، گروپێکی لەوانەبێژو کەسانی ئیداری پێکهێناوە لەزانکۆی تەکساس ئی ئەند ئێم – کۆلیج ستەیشن ، زانکۆی لامار ، زانکۆی سازرن میتۆدیست ، زانکۆی ویلایەتی تەکساس ، زانکۆی تەکنیکیی تەکساس ، زانکۆی تەکساس بۆ ژن ، زانکۆی تەکساس لەئەرلینگتۆن ، زانکۆی تەکساس لەئۆستن ، زانکۆی تەکساس لەداڵاس ، کۆلیجی ناڤارۆ ، هەروەها زانکۆی باکوری تەکساس ، بەشارەزاییەوە لەدیزاینکردنی خوێندن ، پەرەپێدانی مەنهەج ، هەڵسەنگاندن ، جێندەر ، هەروەها گەشەپێدانی بەهرمەندیدا.
رۆبن جی لێرنەر ، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یەکێتیی نێودەوڵەتیی تەکساس بۆ خوێندن ، دەربارەی پڕۆژەکە وتی: "یەکێتیی نێودەوڵەتیی تەکساس ، هیوادارە هاوبهشیی نێوان وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاو عێراق لەبواری خویندنی باڵادا پەرەبسێنێت". هەروەها وتی: "تەکساس زۆری هەیە بەشی بکات و پەیدای بکات لەڕێی ئەمجۆرە پەیوەندیانەوە". وتیشی: "یەکێتیی نێودەوڵەتیی تەکساس ، شانازی دەکات بە هاوبهشییهكهیهوه لەگەڵ زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی ، کە ئامانجی ئەم هاوبهشییه بریتییە لەباشکردنی کوالیتیی کۆرسەکان و فرەچەشنکردن و فراوانکردنی توێژینەوەی جێندەر لەناو زانکۆکەدا".
شایانی باسە یەکێتیی نێودەوڵەتیی تەکساس و زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی ، دەست بەبنیاتنانی مەنهەجێکی زانکۆیی فراوان دەکەن بۆ کۆمەککردنی پرۆگرام و کۆرسە ئەکادیمیەکان لەزانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی ، ئەمەش دەبێتە هۆی راکێشانی توێژێکی فێرخوازیی فرەچەشن کە دواجار یارمەتیدەر دەبن لەدەستەبەرکردنی هێزێکی گڵۆباڵی کارکردن ، هێزێک کە دەبێتە هۆی چەسپاندنی لێبوردەیی و نەرمڕەوی و پەرەپێدانی ئابوری.
هەروەها وانەبێژانی زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی ، گەڕانێکی دوو هەفتەیی بەناو تەکساسدا دەکەن و بەشداری لەچەندین چالاکیی جۆراوجۆردا دەکەن ، وەک ئەنجامدانی کۆڕو دیدەنیی زانکۆیی و پیشەسازی و فەرهەنگی ، کە ئەمە دەبێتە هۆی پڕئەزمونکردنی وانەبێژە عێراقیەکان و شارەزاکردنیان بەشێوازی خوێندنی باڵای ئەمریکی و فەرهەنگی ئەمریکی ، وێڕای پتەوکردنی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ وانەبێژە ئەمریکیەکاندا.
د. وۆڵفگانگ هینک ، یاریدەدەری سەرۆک بۆ کاروباری ئەکادیمی لەزانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی ، دەربارەی پڕۆژەکە وتی: "هاریکاریکردن لەگەڵ یەکێتیی نێودەوڵەتیی تەکساس ، هەلێکی نایاب بۆ باشکردنی پرۆگرامە ئەکادیمیەکانمان دەڕەخسێنێت. هەروەها دەستڕاگەییشتن بەشارەزایی چڕوپڕ لەڕێی ئەندامانی خاوەن ناوبانگی جیهانیی یەکێتیەکەوە ، دەبێتە هۆی کۆمەککردنی زانکۆکە لەهەوڵەکانیدا بۆ پەرەپێدانی مەنهەجەکان بەپێی پێوەرە پێشەنگەکان. ئەمەش نەک هەر یارمەتیمان دەدات بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستیەکانی بازاڕی کاری هەرێمی و نێودەوڵەتی ، بەڵکو وادەکات فێرخوازانیشمان دەستیان بەباشترین خوێندن بگات".
یەکێتیی نێودەوڵەتیی تەکساس خۆشحاڵە بەکارکردن لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی راوێژکاری:
د. میراندا روی، ئەمینداری کتێبخانەی فێربونی ئەلیکترۆنی ، زانکۆی باکوری تەکساس.
د. جیان ژانگ، مامۆستای یاریدەدەر لەزاستی کۆمپیوتەردا ، زانکۆی تەکساس بۆ ژن.
د. ڤالێری هدسون، پڕۆفیسۆری لێهاتوی زانکۆ لەکاروباری نێودەوڵەتی ، تەکساس ئی ئەند ئێم – کۆلیج ستەیشن.
د. چۆمان هەردی، دامەزرێنەرو بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی جێندەرو پەرەپێدان ، زانکۆی ئەمریکی لەعێراق ، سلێمانی.
د. کریستاڵ هینرمان، مامۆستای ئیکلینیکیی یاریدەدەر ، زانکۆی لامار.
د. لیندا تیمرمان، مامۆستای ئینگلیزیی یاریدەدەر ، کۆلیجی ناڤار.
-
پڕۆژەکە لەلایەن "ئۆفیسی کاروباری خۆرهەڵاتی دور" ی سەر بەوەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە پارەدار کراوە.
بۆ زانیاریی زیاتر بڕوانە
www.tiec.org/news/tiec-partners-with-american-univ-of-iraq
یان پەیوەندی بکە بەئانا چارنیسکی ، بەڕێوەبەری پەیوەندیەکان و بەبازاڕکردن ، یەکێتیی نێودەوڵەتیی تەکساس بۆ خوێندن ، لەڕێی: [email protected]
یان پەیوەندی بکە بەدیلاویت مێسفن ، بەڕێوەبەری پەیوەندیەکان ، زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی ، لەڕێی: [email protected]
یەکێتیی نێودەوڵەتیی تەکساس بۆ خوێندن:
یەکێتیی نێودەوڵەتیی تەکساس بۆ خوێندن (TIEC) ، هاوپەیمانێتییەکە ، ٣١ زانکۆی گشتی لەتەکساس دەگرێتەخۆ ، کار دەکات بۆ ئاسانکردن و کۆمەککردنی پرۆگرام و هاوبهشیی نێودەوڵەتیی خوێندن لەڕێی زانکۆ ئەندامەکانیەوە ، شانبەشانیان و لەپێناویاندا. ئەم یەکێتییە ، لەساڵی ١٩٨٥ ەوە ، پرۆسەی خوێندنی لەتەکساس گرێداوە بەجیهانەوە. یەکێتیی نێودەوڵەتیی تەکساس بۆ خوێندن ، پەیمانگەیەکی راهێنانیش دەگرێتەخۆ ، کە بارەگا سەرەکیەکەی لەئۆستنەو خاوەنی رێزو ناوبانگێکی گەورەیە.
بۆ زنیاریی زیاتر بچۆرە سەردانی
https://www.tiec.org/tiec-gazette
زانکۆی ئەمریکی لەعێراق ، سلێمانی:
زانکۆی ئەمریکی لەعێراق ، سلێمانی ساڵی ٢٠٠٧ دامەزراوە. یەکەم زانکۆی ناحکومیی قازانجنەویستە لەسەر شێوازی ئەمریکی لەعێراقدا ، ئامانجی خزمەتکردنی بەرژەوەندیی گشتییە. هەروەها یەکەم زانکۆی ناحکومییە لەهەرێمی کوردستانی عێراق ، کە متمانەی هەردو حکومەتی فیدراڵیی عیراق و هەرێمی کوردستانی بەدەست هێناوە. یەکەم ئەندامی عێراقیی کۆمەڵەی کۆلیج و زانکۆ ئەمریکییە نێودەوڵەتیەکانیشە (AAICU). ٣٥٪ ی فێرخوازەکانی لەڕەگەزی مێن و سەر بەکۆمەڵگە جۆراوجۆرەکانی ناوچە جیاوازەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانن.
بۆ زانیاریی زیاتر بڕوانە http://auis.edu.krd/
