مەقالێکی نوێی خانمە پرۆفیسۆر لین رۆز

Tuesday, January 8, 2019 - 11:45

سەنتەری جێندەرو پەرەپێدانی سەر بەزانکۆی ئەمریکیی عێراق – سلێمانی، بەخۆشحاڵییەوە هەواڵی بڵاوبونەوەی مەقالێکی نوێی خانمە پرۆفیسۆر لین رۆز – مامۆستای زانستە کۆمەڵایەتیەکان لەزانکۆی ئەمریکیی عێراق – سلێمانی، رادەگەیەنێت: "کەمئەندامی لەیۆنان و رۆمای کۆندا". مەقالەکە بەهاوبەشی لەگەڵ سی ئێف جودی نوسراوەو بڵاوبۆتەوە لە

(The Oxford Companion to Disability History, ed. M. Rembis, C. Kudlick, and S. Burch (Oxford University Press, 2018

لەمبارەیەوە د.لین رۆز وتی: "ئەم مەقالەیە هەوڵ دەدات بۆ رەواندنەوەی چەمکی کەمئەندامی وەکو چەمکێکی جێگیر. کەمئەندامیی لەشولارو ئاوەزو زەین، لەکاتێکەوە بۆ کاتێکیترو لەفەرهەنگێکەوە بۆ فەرهەنگێکیتر دەگۆڕدرێت. ئەوەی ئێمە ئێستا ناوی دەنێین کەمئەندامی، لەیۆنان و رۆمای کۆندا، لەسەر بنەمای رەوشی کۆمەڵایەتی و ئابوریی تاکەکەس پێناسە کراوە، نەک لەسەر بنەمای تایبەتمەندییە کەسیەکان".