"فریشتە کاوە – پسپۆڕی دەرونناسی کلینیکی" بو بەئەندامی کۆمەڵگەی زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی

Sunday, May 6, 2018 - 13:30

"جێفری گریسک – راگری کاروباری فێرخوازان" لەزانکۆ ، هەواڵی دەستبەکاربونی پسپۆڕی دەرونناسیی کلینیکی "فریشتە کاوە" لەکۆمەڵگەی زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی رادەگەیەنێت و دەڵێت : زۆر خۆشحاڵم پێتان رابگەیەنم کە : رێزدار خاتو "فریشتە کاوە – پسپۆڕی دەرونناسیی کلینیکی" ، بو بەئەندامی زانکۆکەمان بەسیفەتی راوێژکار . 

خاتو "فریشتە کاوە" بەرلەوەی ببێتە ئەندامی کۆمەڵگەی زانکۆی ئەمریکیی سلیمانی و دەستبەکار ببێت تیایدا ، بەڕێوەبەری سەنتەری دروستیی دەرونی و کۆمەکی دەرونی – کۆمەڵایەتی بوە لە "دامەزراوەی سید - Seed Foundation" ، کە رێکخراوێکی مرۆیی ناحکومییە ، کار دەکات بۆ سەرخستنی گەشەی کۆمەڵایەتی و فێرکاری و ئابوری و هاوکاریی مرۆیی لەهەرێمی کوردستان .  ناوبراو هەروەها وەکو چارەسەرکاری دەرونی لە "سەنتەری CVT – سەنتەری قوربانیانی تەعزیب" لەعەممانی پاییتەختی ئوردون کاری کردوە ، کە سەنتەرێکی ئەمریکییە ، وەکو رێکخراوێکی ناحکومی کار دەکات بۆ دابینکردنی راهێنان و راوێژ لەبواری دروستیی عەقڵی ، لەخزمەتی قوربانیانی جەنگ و شۆک و تەعزیب .

"فریشتە کاوە" خاوەنی شارەزاییەکی دەرونیی زۆرە ، وەکو پزیشکی دەرونیی "تایبەتکار" لەبەریتانیا ، پسپۆڕی دەرونناسیی کلینیکی لەنەخۆشخانەیەکی هەرێمایەتیی دانیمارکی ، پسپۆڕ لەبواری خزمەتگوزاریی دروستیی عەقڵی بۆ پەنابەرانی توشبو بەشۆکی دەرونی ، راوێژکار بۆ پێشکەشکردنی راهێنان دەربارەی توندوتیژیی خێزانی بەپۆلیس لەهەرێمی کوردستان ، هەروەها پزیشکی دەرونیی یاریدەدەر لەبەندیخانەی کریستیانستاد لەسوید ، کاری کردوە .

"فریشتە کاوە" کتێبێکی دەربارەی بڵاوبونەوەی پەشێویی دەرونی لەناو کەسوکاری قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە ، نوسیوە . بڕوانامەی ماجستێری لەدەرونناسیی مەعریفیدا ، لەزانکۆی لۆند لەسوید ، بەدەست هێناوە . وەکو پزیشکی دەرونی ، بوەتە جێی متمانەی : ئەنجومەنی نیشتیمانیی سوید بۆ تەندروستی و چاودێریی تەندروستی ، کۆمەڵەی دەرونناسانی دانیمارک ، ئەنجومەنی پیشە تەندروستیەکان و چاودێریی تەندروستی لەبەریتانیا ، هەروەها کۆمەڵەی دەرونناسانی بەریتانیا .

ناوبراو وێڕای زمانی دایک "زمانی کوردی" ، بەزمانی عەرەبی ، ئینگلیزی ، سویدی ، دانیمارکی قسە دەکات ، هەروەها شارەزاییەکی باشی لەزمانی ئەڵمانیدا هەیە . کارەکەی لەزانکۆی ئەمریکیی سلێمانی بریتی دەبێت لە : پێشکەشکردنی کۆمەک بەفێرخوازان و ئەندامانی دەستەی وانەبێژی و فەرمانبەران ، بەسێ رێگە :- سەرۆکایەتیکردنی دەستەو گروپی کۆمەککار ، پێشکەشکردنی راوێژ لەدانیشتنی تایبەتی و تاکەکەسیدا ، پێشکەشکردنی وۆرکشۆپ و کۆڕو کۆبونەوە .  

ئیمەیڵی فریشتە کاوە : frishta.kewe@auis.edu.krd

ئۆفیسەکەی : A-F3-46

بەناوی کۆمەڵگەی زانکۆی ئەمریکیی سلێمانییەوە ، بەخێرهاتنی گەرمی خاتو "فریشتە کاوە" دەکەین ، هیوای سەرکەوتنی گەورەی بۆ دەخوازین ، لەگەڵ ئەزمونێکی نایاب لەزانکۆی ئەمریکیی سلێمانی .