زانکۆی ئەمریکی لەعێراق – سلێمانی بناسە | عەبدولڕەحمان محەممەد جەمیل | The American University of Iraq Sulaimani

زانکۆی ئەمریکی لەعێراق – سلێمانی بناسە | عەبدولڕەحمان محەممەد جەمیل

Thursday, June 27, 2019 - 15:45

 

عەبدولڕەحمان محەممەد جەمیل ، بەشی ئەندازیاریی وزە ، ئەنبار ، عێراق 

عەبدولڕەحمان فێرخوازی بەشی ئەندازیاریی وزەیە لەزانکۆی ئەمریکی لەعێراق – سلێمانی . ئەندامێکی چالاکی تیپی باسکەی پیاوانیشە لەزانکۆ . هەروەها خۆبەخشێکی لەخۆبوردوە لەحەرەمی زانکۆدا . وێڕای ئەوە فێرخوازێکی هەڵکەوتوە لەناو پۆل و لەدەرەوەی پۆلدا .

ساڵی ٢٠١٨ ، مارتن هورش – پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لەزانکۆی ئەمریکی لەعێراق – سلێمانی ، عەبدولڕەحمانی خستە بەردەم هەلێکی توێژینەوە لەزانکۆی پادربورن لەئەڵمانیا . لەئایارەوە بۆ ئابی ئەو هاوینە ، عەبدولڕەحمان چوە پاڵ تیمی molecular & simulation لەبەشی thermodynamic & energy لەپادربورن . دەربارەی ئەم مەسەلەیە عەبدولڕەحمان وتی : "کارکردن لەسەر پڕۆژەیەکی ئاوەها دەگمەن ، زۆر سەرنجڕاکێش بو . توێژینەوەی لەو جۆرە ، یەگجار سنوردارو دەگمەنە لەدنیادا".  

عەبدولڕەحمان مانگی ئاب دەچێتەوە پاڵ هەمان تیم ، بەڵام ئەمجارەیان لەزانکۆی تەکنەلۆجیی بەرلین (BTU) ، بۆ درێژەدان بەتوێژینەوە لەپڕۆژەی ‘Assessment of solar distillation units for water desalination’ . شایانی باسە پرۆگرامی ئەندازیاری لەزانکۆی تەکنەلۆجیی بەرلین (BTU) پلەی ٣٨ ەمینی گرتوە لەسەر ئاستی جیهان .   

عەبدولڕەحمان تێهەڵچۆوەو وتی : "خوێندن لەزانکۆی ئەمریکی لەعێراق – سلێمانی دەستکەوتێکی گەورەبو ، ئەو زانیارییە چڕوپڕەی پێبەخشیم کە بۆ تەواوکردنی خوێندن لەدەرەوەی وڵات پێویستم پێیەتی . سوپاسگوزاری کۆمەکی مامۆستایانمم لەبەشی ئەندازیاری کە تواناکانی منیان پەی پێبردو خستمیانە بەردەم هەلێکی مەزن" .

عەبدولڕەحمان حاڵی حازر خەرکی پلاندانانە بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماجستێر لە thermodynamic & energy دا لەزانکۆی تەکنەلۆجیی بەرلین ، پاش ئەوەی ئەمساڵ خوێندنەکەی لەزانکۆی ئەمریکی لەعێراق – سلێمانی تەواو دەکات .

عەبدولڕەحمان هەروەها دەڵێت : "نەمدەتوانی ئەم هەمو دەستکەوتە بەدەست بهێنم ئەگەر کۆمەکی سەخاوەتمەندانەی دەزگای خێرخوازیی باسل مەهدی رەحیم نەبوایە کە هەر لەیەکەم رۆژی خوێندنمەوە لەزانکۆ پشتگیریی کردم" .

دەزگای خێرخوازیی باسل مەهدی رەحیم کە تایبەتە بەدابینکردنی تێچوی خوێندن ، لەساڵی ٢٠١٥ ەوە تا ساڵی ٢٠١٨ ، تێچوی خوێندنی بۆ چەندین فێرخوازی زانکۆی ئەمریکی لەعێراق – سلێمانی دەستەبەر کردوە .