راهێنانی پەروەردەکاران

Monday, July 2, 2018 - 15:45

زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی ، رۆژانی ٢٧ و ٢٨ ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ، راهێنانێکی دوو رۆژەی گرتەخۆ . راهێنانەکە کە تایبەت بو بەپەروەردەکاران لەمامۆستایانی قوتابخانە دواناوەندیەکان ، پێکهاتبو لەچەند وۆرکشۆپێکی جۆراوجۆر .

 

وۆرکشۆپەکان لەلایەن هەندێک فەرمانبەری زانکۆو وانەبێژەوە پێشکەش کران ،  چەندین مامۆستاو بەڕێوەبەری قوتابخانەی دواناوەندی ، ئامادەی بون . بابەتەکانی وۆرکشۆپەکان بریتی بون لە : کارگێڕی ، ئیدارەدانی کات ، بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا لەهۆڵەکانی خوێندندا ، هەروەها فێرکردن و هەڵسەنگاندنی کۆرسەکانی زمانی ئینگلیزی .  

شایانی باسە ئەم راهێنانە سێیەم راهێنانی هاوشێوەبو بۆ پەروەردەکاران لەناوچەکەدا.