دیاریکردنی لیزا ئۆکۆنۆر سترود وەک جێگری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ پێشكه‌وتن

Monday, November 13, 2017 - 10:30

دیاریکردنی لیزا ئۆکۆنۆر سترود وەک جێگری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ پێشكه‌وتن 

١٣ ی نۆڤمبەری ٢٠١٧ (سلێمانی – هەرێمی کوردستانی عێراق): زانکۆی ئەمریکی لەعێراق – سلێمانی ئەمڕۆ رایگەیاند کە خاتو لیزا ئۆکۆنۆر سترود ی دیاری کردوە وەک جێگری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ پێشكه‌وتن. ئەم هەڵوێستە نوێیەی زانکۆ دەریدەخات کە زانکۆکە پابەندە بەپەرەپێدانی دەستپێشخەریی نوێ بۆ کۆکردنەوەی کۆمەکی دارایی لەپێناوی دابینکردنی باشترین جۆری خوێندن لەناوچەکەدا، بەنرخی گونجاو.

خاتو ئۆکۆنۆر سترود وەک جێگری سەرۆک، هەوڵی تەواو دەدات بۆ فراوانکردن و پاڵپشتیکردنی زانکۆ تایبەتیەکان "زانکۆ نا حکومیەکان"، بەپشتیوانیی کۆمەککاران و دۆستان و بەشداران، بەتایبەتی لەوڵاتە یەکگرتوەکان و بەریتانیا.

ئۆکۆنۆر سترود خاوەنی زیاد لەبیست ساڵ شارەزاییە لەبواری پێشکەشکردنی کۆمەک و پلاندانان بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک لەوڵاتە یەکگرتوەکان و ئایرلەندا.

ئەو، پێشئەوەی لەزانکۆی ئەمریکیی سلێمانی دەستبەکار ببێت، بەشداریی کردوە وەک جێگری سەرۆکی سندوقی ئایرلەندای ئەمریکی لەڕێکخستنی هەڵمەتێکی کۆمەککۆکردنەوەدا کە ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری تێدا کۆکرایەوە.

خاتو ئۆکۆنۆر دەربارەی ئەم پێگە نوێیەی دەڵێت: مایەی  سەربەرزیمە رۆڵێکم هەبێت لەدەستەبەرکردنی گەشەی بەردەوام و مینحەی  ئەکادیمی بۆ ئەم دامەزراوە تاقانەیە.

ئۆکۆنۆر پێشتر بەڕێوەبەری پەرەپێدان بوە لەتۆڕێکی تایبەت بەخوێندنی کارگێڕیی کار لەویلایەتی تێکساس، هەروەها چەندین پۆستی کارگێڕیی گەورە گەورەی بەڕێوە بردوە لەقوتابخانەی ئامادەیی یەسوعی لەتێکساس و زانکۆی دامەزراوەی لیمیرک لەئایرلەندا.

ناوبراو بڕوانامەی دکتۆرای لەزانکۆی جۆرج تاون، هەروەها بڕوانامەی ماجستێری لەفەلسەفەدا لەزانکۆی فۆردهام، بەدەست هێناوە.   

پێویستە ئەوەش بگوترێت: زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی، یەکەمین دامەزراوەی قازانجنەویستە لەعێراقدا بۆ خوێندنی باڵا لەسەر شێوازی ئەمریکی، کە ئەمساڵ یادی دەیەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی خۆیی کردەوە، هەروەها یەکەمین زانکۆی تایبەتییە لەهەرێمی کوردستانی عێراق کە لەلایەن حکومەتی بەغداو حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەفەرمی متمانی پێ دراوە، جگەلەوە تاقە زانکۆی ناوچەکەو عێراقە کە خاوەنی تاقانە پرۆگرامی ئینگلیزیی متمانە پێدراوە لەلایەن وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوەو رێژەی رەگەزی مێ لەناو فێرخوازەکانیدا لەسەروی ٣٥٪ ەوەیە.

ئەم زانکۆیە، حاڵی حازر فێرخوازێکی زۆری لەپێکهاتە کۆمەڵایەتییە جۆراوجۆرەکانی عێراق گرتۆتەخۆ: کوردو عەرەب و تورکمان، سوننەو شیعە، ئێزدی و کریستیان، لەپاڵ چەندین فێرخوازی ئاوارە لەسوریاوە. بەهرەمەندی لەبواری بیرکردنەوەی رەخنەگرانە، رەوانگۆیی لەزمانی ئینگلیزی، فرە زمانی، وا لەدەرچوانی زانکۆکە دەکەن کە دەستیان بەهەلی کاری باش و ناوازە رابگات، هەم لەکەرتی گشتی و هەم لەکەرتی تایبەتیدا.

بۆ زانیاریی زیاتر دەربارەی زانکۆکەو پرۆگرامەکانی، هاوڕێمانبە لەتویتەرو فەیسبوک، یان سەردانی وێبسایتەکەمان  بکە.

بۆ کۆمەککردنی زانکۆکەو فێرخوازەکانی "ئەگەر ئارەزوی کارێکی وەهات کرد" سەردانی وێبسایتی دامەزراوەی زانکۆی ئەمریکی لەعێراق – AUIF  بکە، یان پەیوەندی بەئۆفیسی سەرۆکەکەیەوە بکە لەڕێی ئەم ئیمەیلەوە: president@auis.edu.krd

دەزگا میدیاییەکان، بۆ وەرگرتنی هەواڵ و زانیاری لەبارەی زانکۆکەوە، دەتوانن پەیوەندی بە بژار بۆسکانی – راوێژکاری پەیوەندییە گشتیەکان لەزانکۆ ەوە بکەن، لەڕێی ئەم ئیمەیلەوە: bzhar.ali@auis.edu.krd یان لەڕێی ئەم ژمارە تەلەفۆنەوە: 964(0)770-152-1893.