دەستوری دەرچوانى زانکۆ
کۆمەڵەى دەرچوانى سەر بەزانکۆى ئەمریکى لەسلێمانی ، بەئامانجی پاراستن و تۆکمەترکردنی پەیوەندیى نێوان زانکۆو فێرخوازانی دەرچو ، لەدیسەمبەرى 2014 دا دەستوریکى تایبەتیی بۆ خۆى داڕشت ، بۆ ئەوەى بەشێوەیەکى فەرمى و رێکخراو پەیوەندیی نێوان زانکۆو فێرخوازانی دەرچو رێکبخات .
دەستورەکە هەیکەلێکى چەسپاوی بەخشیوەتە کۆمەڵەکە ، هاوکات مافی بەفێرخوازان داوە خۆیان نوێنەری خۆیان لەکۆمەڵەکەدا دیاری بکەن ، هەروەها خۆیان کۆمەڵەکە بەڕێوە ببەن .