یارییە وەرزشیەکان

زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی، هانی فێرخوازان دەدات کە وەرزش بکەن، بۆ ئەو مەبەستە دو (٢) یاریگای بۆ دەستەبەر کردون: یەکێکیان بۆ تۆپی پێ، ئەوی تریان بۆ باسکە  (بۆ تیپی کچان و تیپی کوڕان)، هەروەها شوێنی چەندین یارییتری بۆ دەستەبەر کردون، لەوانە: تێنس و شەترەنج. 
 
تیپی باسکەی کچان
 

دەستەی راهێنان:
بەڕێوەبەری هونەریی تیپ - میران بورهان miran.burhan@gmail.com
یاریدەدەری راهێنەر - شڤان نەجم shvan.najm@auis.edu.krd

جەدوەلی راهێنان:
شەممان و سێشەممان
کات 5:00 - 7:00  ی عەسر

تیپی باسکەی کچان، چەند ساڵێک پێش ئێستا، ناوبانگ و دانپێدانانێکی جیهانیی بەدەست هێنا، ئەوەش ئەو کاتەبو کە کۆمپانیایەکی بواری فیلمسازیی ئەمریکی، بریاریدا فیلمێکی بەڵگەنامەیی لەسەر تیپەکە دروست بکات بەناونیشانی  Salaam Dunk، ئەوەبو دروستی کردو ساڵی ٢٠١١ لەفێستیڤاڵی فیلمدا لەلۆس ئەنجەلس بۆ یەکەمجار نمایشی کرد، هەمان فیلم لەهەمان ساڵدا لەفێستیڤاڵی فیلم لەشیکاگۆ نماییش کراو خەڵاتێکی بەدەست هێنا.


تیپی باسکەی کوڕان
دەستەی راهێنان:
بەڕێوەبەری هونەریی تیپ - پیتەر جۆی

جەدوەلی راهێنان:
شەممان 4:00  ی عەسر
سێشەممان  5:00  ی عەسر

 

 


تیپی تۆپی پێی کچان

دەستەی راهێنان:
بەڕێوەبەری هونەریی تیپ - شاد رەشید

 یاریدەدەری راهێنەر: ریچێل لاربی

 جەدوەلی راهێنان:
 یەکشەممان و سێشەممان
 کات : 4:30 - 6:00  ی عەسر

 
 

 
تیپی تۆپی پێی کوڕان

دەستەی راهێنان:
بەڕێوەبەری هونەریی تیپ - شاد رەشید

جەدوەلی راهێنان:
یەکشەممان و سێشەممان
کات : 6:00 - 8:00 ئێوارە