کۆمەڵەی فێرخوازان

کۆمەڵەی فێرخوازان ، دەستەیەکی فێرخوازیی ئازادە ، سەر بەزانکۆى ئـەمەریکییە لەسلێمانى ،  ساڵانە فێرخوازان لەڕێی دەنگدانەوە  دەستەیەکی کارگێڕیی نوێی بۆ هەڵدەبژێرن و لەلایەن ئەو دەستەیەوە کاروبارەکانی رادەپەڕێنرێت . 

کۆمەڵەی فێرخوازانی سەر بەزانکۆی ئەمریکیی سلێمانی ، خاوەنی پەیڕەو (دەستور) ی تایبەت بەخۆیەتی کە لەلایەن خودی فێرخوازانەوە داڕێژراوەو پەسەند کراوە .

ئەم کۆمەڵەیە ، بە فەرمى ئەرکی چاودێریکردن و رێنوێنیکردنی فێرخوازانی پێسپێردراوە  .

کاری ئەم کۆمەڵەیە بریتییە لەبەرزکردنەوەی پێشنیاری  فێرخوازان بۆ بـەردەم بۆردى بەڕێوەبردنى زانکۆ کە مافى بڕیـاردانی بەدەستە . 

بەپێی پـەیڕەوى زانکۆ : کۆمەڵەی فێرخوازان لەم دەستانە پێکدێت : ئەنجومەنى نوێنەرانى فێرخوازان ، دەستەى کارگێڕی ، بۆردى راپـەڕاندن ، بۆردی راپەڕاندنیش پێکدێت لەسـەرۆک ، جێگرى سـەرۆک ، سکرتێـر .

هـەر بەشێکى ئەکادیمیی زانکۆ  کە 25  فێرخوازی هەبێت ، بۆی هەیە  ٢ نوێنـەر هەڵببژێرێت ، ئەم  ٢ نوێنەرە ، دەسـەڵاتى ئەوەیان هەیە پێشنیارو داواکاریی فێرخوازان بـەرز بکەنەوە  بۆ لایەنی بەرپرس .

سـەرۆکى کۆمەڵەی فێرخوازان ، راستەوخۆ لە لایـەن فێرخوازانەوە هەڵدەبژێردرێت ، بەڵام جێگرى سـەرۆک و سکرتێر ، لەلایـەن ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی کۆمەڵەکەوە هەڵدەبژێردرێن .

لەپێشـەکیی کارنامە (دەستور) ى زانکۆى ئـەمەریکیی سلێمانیدا ، هاتوە :

"ئێمـە ، فێرخوازانى زانکۆى ئـەمەریکى لەعێراق - سلێمانى، بۆ ئەوەى نوێنەرایـەتیی فێرخوازان بکەین ، بۆ ئەوەى خواست و ئارەزوى فێرخوازان گەشە پێبدەین و ببینە  رێکخراوێکى سـەربەخۆى فێرخوازان ، ملکەچى پەیڕەوی کۆمەڵەکە دەبین ، بەپێی ئەم بنەمایـە کۆمەڵەی فێرخوازان لەزانکۆى ئـەمریکى لەعێراق - سلێمانى ، دادەمەزرێت."

ئـەم کۆمەڵە فێرخوازییە ، بەهیچ شێوەیـەک مل بەسیاسەتی هەڵاواردن لەنێوان فێرخوازاندا نادات و هیچ  بنەمایەکی وەکو : رەگـەز ، نەتەوە ، ئایین ، ناسنامە ، تەمەن ، باری ئـابورى و کۆمـەڵایـەتى و سیاسى و ... هتد ، بەهەند هەڵناگرێت ، بێجگە لەلێهاتویی زانستیی فێرخواز .


Daban Najmadeen
President
2015-16

 

 

 


Daban Mustafa
Vice President
Senator for Business Administration
2015-16

 

 


Avan M. Kurbani
Secretary
Senator for Business Administration
2015-16

 

 


Shatoo Diyar
Senator for Social Sciences

2015-16

 

 

 


Hazhy Rozh
Senator for Engineering
2015-16

 

 

 


Brwa Ali Fatah
Senator for First Year
2015-16

 

 

 


Shkar Agha
Senator for Information Technology
2015-16

 

 

 


Akam Ali
Senator for Information Technology
2015-16

 

 

 


Meer Hiwa
Senator for Academic Preparatory Program (APP)
2015-16