کۆمەکی دەرچوان بەزانکۆ

کۆمەککردن بەزانکۆی ئەمریکیی سلێمانی ، لەلایەن ئەو دەرچوانەیەوە کە گوزەرانیان باشە ، کاریگەریی زۆری دەبێت لەسەر ژیانی فێرخوازانی ئایندە ، دەبێتە هۆی ئەوەی  فێرخوازانی خولەکانی ئایندەش ، وەکو دەرچوان ، هەمان ئاستی بەرزی خوێندنیان لەزانکۆی ئەمریکیی سلێمانی بەنسیب ببێت . 

زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی ، زۆر پێویستیی بەکۆمەکی دەرچوانی هەیە ، بەتایبەتی لەم بارودۆخە ئابورییە خراپەدا کە هەرێمی کوردستان و کەرتی پەروەردەی تێکەوتوە .

کۆمەکی زانکۆکەت (زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی) بکەو هاوکاروانیبە لەوەئەستۆگرتنی ئەرکە گرنگەکەی کە بریتییە لەپێگەیاندنی نەوەو رابەرانی داهاتو

 بەکۆمەکی ئێوە دەتوانرێت هەمو  سەرکەوتنێک بەدەست بهێنرێت


رێگاکانی کۆمەککردن :

وەخۆکەوتنی ساڵانە :

دەتوانیت بەدەستی کۆمەکی زانکۆ بکەیت لەنیوەڕۆخوانی وەخۆکەوتنی ساڵانەدا ، رۆژی شەممە - ١٠ ی مانگی دیسێمبەری ٢٠١٦ .

سەردانیکردنی حەرەمی زانکۆ :

کلیکی ئێرە بکە بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی کۆمەککردن لەڕێی ئینتەرنێتەوە ، وەسڵی کۆمەکەکەش لەبەشی دارایی زانکۆ وەربگرە دوای رەوانەکردنی فۆرمەکە .

یان لەدەرفەتێکی گونجاودا سەردانی زانکۆ بکەو بەدەستی کۆمەکی خۆتی پێشکەش بکە ، یان کۆمەکەکەت بخەرە ناو (سندوقی کۆمەک لەدەرچوانەوە) کە لەئۆفیسی خزمەتگوزاریی فێرخوازان A-B1-38  دانراوە. 

کۆمەککردن لەڕێی ئینتەرنێتەوە :

ئەگەر لەدەرەوەی عێراقیت ، دەتوانیت زۆر بەئاسانی بەئینتەرنێت لەڕێی AUIF  ەوە کۆمکی زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی  بکەیت .

بۆ هەر پرس و راوێژێک  لەو بارەیەوە ، تکایە لەڕێی ئەم ئیمەیلەوە پەیوەندیمان پێوە بکە : 

gifts@auis.edu.krd