ده‌رباره‌ی کۆرسه‌کان
تاقیکردنەوەکانی ئایڵتس و تۆفڵ ئای بی تی ، لەلایەن زیاد لە ٩٠٠٠ کۆڵیژو زانکۆ‌و په‌یمانگاوه لە ١٣٠ وڵاتی جیهان ، متمانەیان دراوەتێ .
ئەم تاقیکردنەوانە زۆر گرنگن بۆ هەر کەسێک کە بەتەمابێت لەزانکۆ جیهانیەکان بخوێنێت ، یان بەتەمای وه‌رگرتنی ڤیزاو چونەدەرەوەبێت .
کۆرسە ئاماده‌کارییه‌کانی تۆفڵ / ئایڵتس هه‌مو ئه‌و توانا‌و زانیاریانه ده‌به‌خشنه فێرخوازان که پێویستن بۆ به‌ده‌ستهێنانی نمره‌ی پێویست و به‌دیهێنانی خه‌ونه‌کان .
لەم کۆرسانەدا ، بایەخ بەهەمو لایەنەکانی زمانی ئینگلیزی دەدرێت ، وەک : خوێندنەوە ، نوسین ، قسەکردن و گوێگرتن .
بەشداربوانی ئەم کۆرسانە ، بەچه‌ندین تاقیکردنه‌وه‌دا رەت دەبن ، بەهۆی ئەو تاقیکردنەوانەوە خاڵی بەهێزو لاوازی خۆیانیان بەتەواوی بۆ دەردەکەوێت .
کۆرسه‌کان بهکوالیتییەکی زۆرباش دەگوترێنەوە ، نوێترین ئامێرەکانی سەردەمیان تێدا بەکاردەهێنرێت .
ئه‌م کۆرسانه ، بەتایبەتی بۆ ئەو فێرخوازانە داڕێژراون کە توانایان لەزمانی ئینگلیزی‌دا لەئاستێکی بەرز یان مامناوەندیدایەو پێویستیان بەوەیە شارەزای شێواز‌و ستراتیژی تاقیکردنه‌وه‌کان ببن .
له‌م کۆرسانه‌دا ، هه‌ر چوار لایه‌نه سهرهکییهکەی زمانی ئینگلیزی : قسەکردن ، گوێگرتن ، خوێندنەوەو نوسین ، بایەخی تەواویان پێدەدرێت ، هەروەها ته‌کنیک و ستراتیژی نوێ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانی تاقیکردنه‌وه‌کان فێری بەشداربوان دەکرێ .
کۆرسەکان لەلایەن باشترین وانەبێژانی بیانیی ئینگلیزیزمانەوە دەگوترێنەوە .
زانیاریی زیاتر دەربارەی کۆرسەکە :
ماوە : ٨ هەفتە (رۆژانی دوشەممان و چوارشەممان)
بهروار : ۱٥ - ۳ بۆ ۱٦ - ٥ / ۲۰۱۷
کات : ٥:٠٠ - ٨:٠٠ ئێوارە
نرخ : ٤۷٥ دۆلار (بۆ سەرجەم پێداویستیەکانی وەک کتێب و CD و تاقیکردنەوەو راهێنانەکان)
کۆی ماوەی وانەکانی کۆرسەکە بەسەعات : ٤۸ سەعات
تاقیکردنەوەی سەرەتایی :
پێش خۆناونوسکردن لەکۆرسەکەدا ، فێرخواز بەتاقیکردنەوەیەکی سەرەتاییدا رەت دەبێت کە بۆ دیاریکردنی ئاستی توانایەتی لەزمانی ئینگلیزی‌دا.
بۆچی له (په‌یمانگای گه‌شه‌پێدانی پیشه‌یی) ئەم کۆرسانە بخوێنیت ؟
خوێندنی کۆرسەکانی (ئامادەکاری بۆ بڕینی تاقیکردنەوەی تۆفڵ ئای بی تی و ئایڵتس) ، لەلای ئێمە لە (پەیمانگای گەشەپێدانی پیشەیی) ی سەر بەزانکۆی ئەمریکیی سلێمانی ، زۆر گرنگە ، چونکە :
- ئێمە به‌شداربوان هەڵدەسەنگێنین ( پێش تاقیکردنەوەو دوای تاقیکردنەوەش) ، بەمەبەستی ده‌ستنیشانکردنی خاڵی به‌هێزی و خاڵی لاوازییان ، بۆ ئەوەی بتوانن بیر لەچۆنیەتیی پێشخستنی توانای خۆیان بکەنەوە .
- لەلای ئێمە ، بەشێوەی زۆر دروست راهێنان بەبەشداربوان ده‌کرێت ، بەمەبەستی ئاشناکردنیان بەتەکنیک و ستراتیژ‌و شێوازی تاقیکردنەوەکان .
- وانەبێژەکانی په‌یمانگای گه‌شه‌پێدانی پیشه‌یی ، بەتواناو شارەزان و ئینگلیزیزمانن .
- لەپەیمانگەی گەشەپێدانی پیشەیی ، کۆرسەکان لەبازنەی بچوک بچوکدا دەگوترێنەوە (ژمارەی فێرخوازانی هیچ بازنەیەک لە ٢٥ کەس تێپەڕ ناکات) ، ئەمەش هۆکارە بۆ خوڵقاندنی کەشێکی گونجاوی خوێندن .
پەیوەندیمان پێوە بکە :
بۆ زانیاریی زیاتر‌و خۆناونوسکردن :
ئیمەیڵ : [email protected]
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن: ٠٨٨٢ ٠١٤ ٠٧٧١| ٢٩٤٥ ٥٤٨ ٠٧٧٠