ئەم کۆرسە بۆ تۆ گونجاوە؟
- پلانی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر ، دکتۆرا یان (MBA) ت هەیە لە داهاتودا؟
- دەتەوێت لەزانکۆی ئەمەریکی بخوێنیت بۆ (APP) یان (UG)؟
- پێویستت بەکارامەیی زیاتر هەیە لەنوسیندا، لەپێناوی پێشخستنی ژیانی پیشەییتدا؟
- دەتەوێت توانای خۆت لە (نوسین بەزمانی ئینگلیزی) باشتر بکەیت، لەپێناوی بەدەستهێنانی نمرەی بەرزتر لەتاقیکردنەوەی TOEFLیان IELTS دا؟
ئەگەر گرنگی بەداهاتوی ئەکادیمیت دەدەیت و پێویستت بەکۆرسێکە کە لەگەڵ ویست و پێویستیەکانی تۆدا بگونجێت و ئامادەت بکات بۆ (نوسین بەزمانی ئینگلیزی) و سەرکەوتن لەژیانی پیشەیی یاخود ئەکادیمیتدا، ئەوا بەشداری بکە لە کۆرسی (نوسین بەزمانی ئینگلیزیی ئەکادیمی) .
لەم کۆرسەدا، سەرەتا بناغەیەکی باشی ڕێزمانت دەدرێتێ، بۆ ئەوەی بتوانیت سەرکەوتوانە ڕستەی تەواو دروست بکەیت، پاش وەرگرتنی ئەم بناغەیە فێر ی نوسینی بڕگەو پەرەگرافی تۆکمەو پتەو دەبیت، پاشان فێردەبیت وتاری پێنج بڕگەیی تەواو و تەنانەت لێکۆڵینەوەی زانستییش بنوسیت.
مەرجی وەرگرتن :
پێویستە فێرخواز ئاستی (Intermediate/advanced) ی لەپرۆگرامی (ESL - ئینگلیزی وەک زمانی دووەم) لە (PDI - پەیمانگەی گەشەپێدانی پیشەیی) خوێندبێت، یان لەتاقیکردنەوەی بەرایی کۆرسەکەدا نمرەی شایستە بەدەست بهێنێت.
زانیاریی زیاتر دەربارەی کۆرسەکە:
ماوە: ٨ هەفتە
بەروار: ١٤-٣-٢٠١٧ بۆ ١٤-٥-٢٠١٧
ڕۆژ: یەکشەممە ، سێشەممە ، پێنجشەممە
کاتی: ٥:٠٠ – ٨:٠٠ ئێوارە
نرخ : ٧٦٠ دۆلار ، بۆ خۆناونوسکردنی پێشوەختە ٦٠ دۆلار داشکاندنمان هەیە
کۆی ماوەی وانەکانی کۆرسەکە: ٧٢ سەعات
پەیوەندی :
بۆ زانیاریی زیاتر دەربارەی کۆرسهکەو خۆناونوسکردن ، پەیوەندیمان پێوە بکە :
ژمارهی تهلهفۆن: ٠٨٨٢ ٠١٤ ٠٧٧١| ٢٩٤٥ ٥٤٨ ٠٧٧٠
ئیمەیڵ: [email protected]