په‌یمانگای گه‌شه‌پێدانی پیشه‌یی ، به‌هاوکاریی سیسکۆ ، پڕۆگرامێکی خوێندنی گشتگیر پێشکه‌ش ده‌کات بۆ ئه‌و فێرخوازانه‌ی ده‌یانه‌وێت خۆیان ئاماده‌بکه‌ن بۆ کارکردن لهبوارەکانی ته‌کنه‌لۆژیای زانیاری و په‌یوه‌ندی (ICT) ، لەوانە : به‌ڕێوه‌بردن و ئاسایشی تۆڕی زانیاری ، پشتگيريى تەكنيكى ، به‌شی IT ی فه‌رمانگه ته‌ندروستیه‌کان ، به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی پیشه‌یی ، هه‌روه‌ها خوێندنی باڵا له‌بواری ئه‌ندازیاری ، زانستى كۆمپيوتەرو بواره پەيوەنديدارهکانی دیکە .
وردەكاریی تایبەت بەكۆرسەکە :
به‌شداربه له‌کۆرسی CCNA له‌په‌یمانگای گه‌شه‌پێدانی پیشه‌یی له‌زانکۆی ئه‌مه‌ریکی له‌سلێمانی ، زانیاری و شاره‌زایی نوێ فێرببه که پێویسته بۆ کارکردن له‌بواری ته‌کنه‌لۆژیای زانیاری :
- کۆرسه‌که پێکدێت له ٤۰ کاتژمێر راهێنان له‌بواری CCNA .
- راهێنان له‌سه‌ر ئامێره‌کان به‌شێوه‌ی ده‌ستی و کرداری ئەنجام دەدرێت .
- کۆرسه‌که ، به‌باشترین کوالیتی ، له‌لایه‌ن مامۆستای خاوه‌ن بڕوانامه‌وه ، دەگوترێتەوە .
- دوابه‌دوای کۆرسه‌که ، بچۆرە بەر تاقیکردنه‌وه‌ی CCNA به‌خۆڕایی .
بهبهشداریکردنت له‌م کۆرسه‌دا چیت ده‌ست ده که‌وێت ؟
- به‌هێزکردنی توانای کارمه‌ند بۆ پلان دانان و بنیادنانی ژێرخانی IT ی ده‌زگاو کۆمپانیاکان .
- راهێنانی پراکتیکی و تایبەتمەندانە .
- بونی تاقيگەيهكى راهێنان له‌هۆڵی وانه‌گوتنه‌وه بۆ رونترکردنهوهی بابه‌ته‌کانی کۆرسه‌که .
- گوتنه‌وه‌ی کۆرسه‌که به کوالیتیه‌کی به‌رز .
- پاشه‌که‌وتکردنی کات و خەرجى ، بەراورد به‌کات و خەرجیی هه‌مان راهێنان لەئيمارات ، ئەردەن ، توركياو وڵاتانی‌تر .
- گوتنه‌وه‌ی کۆرسه‌که له‌کات و شوێنی گونجاو ، له‌لایه‌ن راهێنه‌ری به‌تواناو خاوه‌ن بڕوانامه‌وه .
زانیاریی زیاتر دەربارەی کۆرسەکە :
ماوە : شه‌ش رۆژ (شه‌ممه بۆ پێنجشه‌ممه)
بەروار : دواتر راده‌گه‌یه‌نرێت
کات : ٤ - ۱۰ ی ئێواره
کۆی ماوەی وانەکانی کۆرسەکە بەسەعات : ٤۰ سەعات .
نرخ : ۱۲۷۰ دۆلار (تاقیکردنه‌وه‌ی CCNA پارەی لێ‌نادرێت لەسەر هەمان پارەیە) .
پەیوەندی :
بۆ زانیاریی زیاتر دەربارەی کۆرسهکەو خۆناونوسکردن ، پەیوەندیمان پێوە بکە :
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن : ٠٨٨٢ ٠١٤ ٠٧٧١| ٢٩٤٥ ٥٤٨ ٠٧٧٠
ئیمەیڵ : pdi@auis.edu.krd