کۆرسی راهێنانی مایکرۆسۆفت پرۆجێکت ۲۰۱۰

ئەگـەر بەڕێوەبـەرى پرۆژەی ، یان بەرپرسیـارى مەوعیددانان ، کارخـەمڵاندن ، هەماهەنگیکردن ، کۆنترۆڵکردن ، بودجەدانان ، یان رێکخستنى ستافی پڕۆژه‌یت ، ئـەم کۆرسـە بۆ تۆ ئامـادەکراوە .

پڕۆگرامی‌ مایکرۆسۆفت پرۆجێکت ۲۰۱۰ ڕێگـایـەکى نوێ و ئاسـانت دەخاتە بـەردەست بۆ بـەڕێوەبردنى پرۆژە ، فێرت دەکات پڕبەرهەمتربیت و بەسەركەوتویی هەمو جۆرە پرۆژەیه‌ک بـەئـەنجام بگەیـەنیت .

له‌کۆرسی راهێنانی مایکرۆسۆفت پرۆجێکت ۲۰۱۰ که‌ له‌په‌یمانگای گه‌شه‌پێدانی پیشه‌یی پێشکه‌ش ده‌کرێت ، فێر دەبیت کە چۆن کـاریگەرانەتر بنەماکانى ئه‌م پڕۆگرامه‌ بەکار بێنیت بۆ پلاندانان و بودجەدانان و به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری پڕۆژەکەت  .

ئه‌م کۆرسە ، له‌لایه‌ن مامۆستایانی شاره‌زاوه‌ که‌ بڕوانامه‌ی تایبه‌تیان لەلایه‌ن مایکرۆسۆفت و  ®PMI ەوە وەرگرتوە ، دەگوترێتەوە .

به‌شداربوان ۲۱ یه‌که‌ی راهێنانیان پێده‌درێت که‌ یارمەتیی باشیان دەدات بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی وه‌ک ®PMP و ®CAPM.


بۆچی ئه‌م کۆرسه‌ لەپەیمانگای گەشەپێدانی پیشەیی وه‌ربگریت ؟

کۆرسی راهێنانی پڕۆگرامی مایکرۆسۆفت پرۆجێکت ۲۰۱۰ که‌ له‌په‌یمانگای گه‌شه‌پێدانی پیشه‌یی ده‌گوترێته‌وه‌ ، سودو کاریگه‌ریه‌کی زۆری دەبێت بۆ به‌شداربوان له‌به‌رئه‌وه‌ی :

  • مامۆستاکان پسپۆڕو خاوەن ئەزمونن ، لەلایـەن  ®PMI و مایکرۆسۆفته‌وه‌ بڕوانامـەیان پێبەخشـراوە .
  • له‌کاتی خوێندنی کۆرسه‌که‌دا ، ده‌رفه‌تت ده‌بێت  پڕۆگرام و تاقیگه‌ی مۆدێرنی IT ی ناو زانکۆ به‌کاربێنیت .
  • هاوکارى و رێنوێنیی تەواو دەکرێیت ، دەربارەی چۆنیەتیی خۆسازدان بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی مایکرۆسۆفت پرۆجێکت .
  • تاقیکردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی مایکرۆسۆفت پرۆجێکت ، لەزانکۆى ئـەمەریکى لەسلێمانى بەڕێوە دەچێت .
  • به‌شداربوان ۲۱ یه‌که‌ی راهێنانیان پێده‌درێت که‌ یارمەتیی باشیان دەدات بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی وه‌ک ®PMP و ®CAPM.

زانیاریی زیاتر دەربارەی کۆرسەکە:

ماوە : ۳ رۆژ ، ۷ کاتژمێر له‌ڕۆژێکدا .
بەروار: دواتر راده‌گه‌یه‌نرێت .
کات : ٤ - ۱۰ ئێواره‌ .
کۆی ماوەی وانەکانی کۆرسەکە : ۲۱ کاتژمێر .
نرخ : ۸۲٥ دۆلار (بۆ سەرجەم پێداویستیەکانە ، لەکتێب و سیـدى و پێداویستیه‌کانی تری خوێندن و راهێنان)
تێبینى : بەشداربوانى کۆرسـەکە ،  له‌کاتی کڕینی پڕۆگرامی مایکرۆسۆفت پرۆجێکت ۲۰۱۰دا ، داشکاندنی تایبه‌تیان بۆ ده‌کرێت.


 

پەیوەندی :

بۆ زانیاریی زیاترو خۆناونوسکردن ، پەیوەندیمان پێوە بکە :

ژماره‌ی ته‌له‌فۆن : ٠٨٨٢ ٠١٤ ٠٧٧١| ٢٩٤٥ ٥٤٨ ٠٧٧٠

ئیمەیڵ : pdi@auis.edu.krd

  


PMP®, CAPM®, PMI-RMP®, PMI-SP®, and PgMP® are a registered mark of the Project Management Institute, Inc.