کۆرسی بـەڕێوەبردنى پرۆژە ®(PMP) | The American University of Iraq Sulaimani

کۆرسی بـەڕێوەبردنى پرۆژە ®(PMP)

پەیمانگای گەشەپێدانی پیشەیی (PDI) کۆرسێک دەربارەی بـەڕێوەبردنى پرۆژە ®(PMP) پێشکەش دەکات ، کۆرسەکه بەرچاوڕونییەکی فراوان دەربارەی نەخشـەسـازیی پرۆژە  دەبەخشێتە بەشداربوان ، وایان لێدەکات  شارەزایی ورد پەیدا بکەن لەسەرپێخستن و بنیادنانی پڕۆژە ، لەهەنگاوی یەکەمەوە تا هەنگاوی کۆتایی .

کۆرسی بەڕێوەبردنی پرۆژە ، لەپەیمانگای گەشەپێدانی پیشەیی (PDI) ، جگەلەوە ، فێرخواز ئاماده دەکات بۆ بەدەستهێنانی چەندین بڕوانامەی نێودەوڵەتی ، لەوانە : ®PMP و ®CAPM.

لای هەموان ئاشکرایە : شارەزایی لەبواری بەڕێوەبردنی پرۆژەدا ، تا دێت بایەخی زیاتر پەیدا دەکات ، چونکە بەردەوام هەلومەرجی کارکردن رو لەئاڵۆزییەو پێویست بەپلانی وردترە ، لەدۆخێکی وەهادا ، تەنها ئەو پیشەوەرانە براوەن که شارەزاییان لەبەڕێوەبردنی پرۆژەدا هەیە ، چونکە   توانای خۆڕێکستن ، رکابەریکردن ، کەمکردنەوەی خەرجی ، بەرهەمی زۆرترو چالاکیی بەردەوامیان هەیە .

ئـەگـەر تۆ تازەکاریت لەبواری بـەڕێوەبردنى پرۆژەدا ، یـان بەتەمای بەدەستهێنانی بڕوانـامەیت لـەو بوارەدا ، ئـەوا پـەیمانگاى گەشـەپێدانى پیشەیی ، دەتوانێت ئەو راهێنانەت بۆ دەستەبەر بکات که تۆ پێویستت پێیەتی .


بۆچی ئەم کۆرسه لەپەیمانگای گەشەپێدانی پیشەیی بخوێنیت ؟

کوالیتی

سەرجەم مامۆستاو فێرکارانی پەیمانگای گەشەپێدانی پیشەیی ، لەلایەن پەیمانگای بەڕێوەبردنی پرۆژە ®(PMI) وە مۆڵەتی کارکردنیان دراوەتێ ، جگەلەوە لانیکەم  بڕوانامەی ماستەرو ۱۰ ساڵ ئەزمونیان لەگوتنەوەی کۆرسی بەڕێوەبردنی پرۆژەدا هەیە .


پسپۆڕی

پەیمانگای گەشەپێدانی پیشەیی ، توانای پێشکەشکردنی کۆرسی هەیە (هەم بۆ کەرتی تایبەت و هەم بۆ کەرتی گشتی) لەچەندین بواردا ، لەوانە : IT ، بیناسازى ، ئـەندازیاریی گەیاندن / إتصالات ، هەروەها  پێشکەشکردنی خولی راهێنان بۆ بەدەستهێنانی   بڕوانامەگەلی نێودەوڵەتیی وەک ®CAPM®،PMI-RMP®: PMP®،PMI-SP®،PgMP  لەگەڵ پێشکەشکردنی چەندین خولی پێشکەوتو لەبوارى بەڕێوەبردندا .


ئەزمون

لەماوەی شەش ساڵی رابردودا ، پەیمانگەی گەشەپێدانی پیشەیی ، راهێنانى لەبواری بەڕێوەبردنى پرۆژەدا  بەسەدان كەسی پیشەگەر کردوەو بەوپەڕی تواناوە یارمەتیی داون بۆ سودوەرگرتن لەو سەرچاوه زانستییە زۆرەی که لەزانکۆی ئەمریکیی سلێمانی هەیە .

زمان

پەیمانگەی گەشەپێدانی پیشەیی ، دەتوانێت ئەم کۆرسە بەزمـانى عـەرەبى و ئێنگَلیزى پێشکەش بکات .

خزمەتێکی باش بەرامبەر بەنرخێکی گونجاو

پەیمانگەی گەشەپێدانی پیشەیی ، لەبەرزترین ئاستى ئـەکادیمى و پسپۆڕیدا مامۆستا دابین دەکات ، بەخەرجییەکی گونجـاو ، وێڕای دابینکردنى نوێترین شێوازو ئامرازی فێرکردن و خوێندن ، لەگـەڵ بـەرزترین ئاستى پسپۆڕی ، لەپێناوی بەدەستهێنانی رەزامەندیی بەشداربوان .


زانیاریی زیاتر دەربارەی کۆرسەکە :

ئەم کۆرسه له ۸ بەش پێکدێت ، بەســوڕى ژیـانى بەڕێوەبردنی پرۆژه  دەستپێدەکات ، پاشان هەڵدەکشێت بۆ کۆمەڵێک بابەتیتر وەک : دەستنیشـانکردنى تیمى کار  ، دابەشکردنی  ئـەرکەکان ، پلاندانان ، بودجەدانان ، روبەڕوبونەوەی مەترسی ، چـاودێریکردنی پرۆژە ، رێبەریکردن ، بەرەو بنیادنانى پرۆژە .

کۆرسی بەڕێوەبردنی پرۆژە لەشاری هەولێر

ماوە : ٦‎ رۆژ ، رۆژانە ٦‎ کاتژمێر .
بەروار : دواتر رادەگەیەنرێت
کات : ٩ - ٥ ئێواره
شوێن : دواتر رادەگەیەنرێت
کۆی ماوەی وانەکانی کۆرسەکە : ۳٥‎ کاتژمێر .
نرخ : ۱۱۰۰ دۆلار (۹٥۰ دۆلار بۆ خۆناونوسکردنی پێشوەخته) .

کۆرسی بەڕێوەبردنی پرۆژە لەشاری سلێمانی

ماوە : ٦‎ رۆژ ، رۆژانە ٦‎ کاتژمێر .
بەروار :October 1 - 7, 2017
کات : ۲ - ۸ ئێواره
شوێن : زانکۆى ئـەمریکى لەعێراق - سلێمـانى .
کۆی ماوەی وانەکانی کۆرسەکە : ۳٥‎ کاتژمێر .
نرخ : ۱۱۰۰ دۆلار (۹٥۰ دۆلار بۆ خۆناونوسکردنی پێشوەخته) .
تێبینى : بەشداربوانی ئەم کۆرسه ۳٥‎ یەکە راهێنانیان دەدرێتێ ، که‌ یارمەتیی باشیان دەدات بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی وه‌ک ®PMP و ®CAPM.

پەیوەندی :
بۆ زانیاریی زیاترو خۆناونوسکردن ، پەیوەندیمان پێوە بکە :
ژمارەی تەلەفۆن : ٠٨٨٢ ٠١٤ ٠٧٧١| ٢٩٤٥ ٥٤٨ ٠٧٧٠
ئیمەیڵ : pdi@auis.edu.krd

  


PMP®, CAPM®, PMI-RMP®, PMI-SP®, and PgMP® are a registered mark of the Project Management Institute, Inc.
The PMI logo is a registered mark of the Project Management Institute, Inc.