ئەم کۆرسە بەتایبەتی بۆ ئەو فێرخوازانە داڕێژراوە کە توانایان لەزمانی ئینگلیزیدا لەئاستێکی زۆر باشدایەو دەیانەوێت زمانی قسەکردنیان بەرەو پێش ببەن .
ئەم کۆرسە ، بەشێوەیەکی سەرەکی گرنگی دەدات بە قسەکردن ، فێرخوازان بەجۆرێک فێری قسەکردن دەکات کە بتوانن بۆ ماوەیەکی زیاترو بەبێ کێشەو بەبەردەوامی ، بەزمانی ئینگلیزی بدوێن .
چالاکیەکانی ئەم کۆرسە بریتین لە : ئاخاوتن ، گروپی گفتوگۆ ، تاووتوێ و پرێزێنتەیشن (پێشکەشکردن) .
بەدرێژایی ماوەی کۆرسەکە ، مامۆستا چاودێریی وردی فێرخوازان دەکات لەڕوی شێوازی دەربڕین ، زمانڕەوانی ، هەروەها وردبینیی رێزمانیەوە ، پاشان تێبینیان دەداتێ بۆ ئەوەی لەو روانەوە توانایان لەزمانەکەدا بەرەوپێش ببەن و باشتری بکەن .
زانیاریی زیاتر دەربارەی کۆرسەکە :
ماوەی کۆرسەکە : ٨ هەفتە
بەروار : October 22 - December 14, 2017
رۆژانی وانەخوێندن : شەممە ، دوشەممە ، چوارشەممە .
کات : ٥:٠٠ – ٨:٠٠ ئێوارە
تێچوی خوێندن : ٧٦٠$ ، بۆ خۆناونوسکردنی پێشوەختە ٦٠$ داشکاندنمان هەیە .
کۆی ماوەی وانەکانی کۆرسەکە بەسەعات : ٧٢ سەعات .
پەیوەندی :
بۆ زانیاریی زیاتر تکایە پەیوەندی بکەن بە : 0770 548 2945 | 0771 014 0882
ئیمەیڵ : [email protected]