(دەستەی راوێژکاریی بواری کار) لەپەیمانگای گەشەپێدانی پیشەیی ، چەندین خزمەتگوزاریی راوێژکاری پێشکەش بە : کۆمپانیاکان ، رێکخراوە ناحکومیەکان و کەرتی گشتی دەکات ، لەڕێی تیمی هونەریی پسپۆڕەوە ، بەسەرپەرشتیی راوێژکارانی شارەزاو بەئەزمون و پشتگیریی ئەندامانی زانکۆو فێرخوازەکانی .
تیمەکان راستەوخۆ کار لەگەڵ مەعمیلەکاندا دەکەن ، چەندەها زانیاریی گرنگ و کاریگەر پێشکەشی مەعمیلەکان دەکەن ، لەچەندین بواردا ، لەوانە : خەمڵاندنی پێداویستیەکان ، باشکردنی بەرهەم ، کەمکردنەوەی خەرجی ، تەکنەلۆجیای زانیاری ، رازیکردن و گورج و گۆڵکردنەوەی فەرمانبەران ، چۆنیەتیی ئیدارەدانی پەیوەندی لەگەڵ مەعمیل ، زیاد کردنی قازانج و پەرەپێدانی ستراتیژی.
لەپێناوی پێشخستنی کارەکەت یان کاروباری کۆمپانیاکەت و بەدیهێنانی ئامانجەکانت ، بەشداری لەپرۆگرامەکانی (دەستەی راوێژکاریی بواری کار) دا بکە لە (پەیمانگای گەشەپێدانی پیشەیی) ی سەر بەزانکۆی ئەمەریکیی سلێمانی ، بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندی بە (ئەنوەر ئیبراهیم - بەڕێوەبەری پەیمانگای گەشەپێدانی پیشەیی) ەوە بکە لەڕێی ئەم ئیمەلەوە :
ژمارهی تهلهفۆن : ٠٨٨٢ ٠١٤ ٠٧٧١| ٢٩٤٥ ٥٤٨ ٠٧٧٠
ئەو بوارە سەرەکیانەی کە (دەستەی راوێژکاریی بواری کار) کاریان لەسەر دەکات :