کۆرسێکی سێ هەفتەییە ، بە ٢ شەفت پێشکەش دەکرێت : شەفتی بەیانیان و شەفتی دوانیوەڕوان ، تایبەتە بەفێرخوازانی تەمەن ١٣ بۆ ١٧ ساڵ ، هەلێکی باشە بۆیان بۆ پێشخستنی توانایان لەزمانی ئینگلیزیدا ، هەروەها فرسەتێکیشە بۆیان بۆ چێژوەرگرتن و هاوڕێیەتیکردنی یەکتر.
شەفتی بەیانیانی کۆرسەکە تەرخانکراوە بۆ پەرەپێدانی توانای بەشداربوان لەزمانی ئینگلیزیدا ، بەتایبەتی قسەکردن.
شەفتی دوانیوەڕوانیش تەرخان کراوە بۆ سازدانی چالاکیی چێژبەخشی هەمەجۆر ، وەک : وێنەکێشان ، دراماو نواندن ، وەرزشکردن ، کمایشکردنی فلیم و … هتد ، ئەم چالاکیانە بەسەریەکەوە هاندەرێکی باش دەبن بۆ فێرخوازان تاوەکو زمانە ئینگلیزیەکەیان پەرەپێبدەن و لەژیانی رۆژانەیاندا بەکاری بهێنن و فێری کاری دەستەجەمعی ببن .
زانیاری لەسەر کۆرسەکە : -
بەرواری بەڕێوەچونی کۆرسەکە : پاشتر رایدەگەیەنین
ماوەی کۆرسەکە : سێ هەفتە
کاتی وتنەوەی کۆرسەکە : ١٠ - ١:٣٠ ی دوانیوەڕۆ - پێنج رۆژ لە هەفتەیەکدا
تێچوی بەشداریکردن لەکۆرسەکەدا : ٦٩٩$ (خواردن و ساردەمەنی دابیندەکرێت ، پارەکەی لەسەر تێچوی کۆرسەکەیە ، واتە : پارەیتر وەرناگیرێت بۆ خواردن و ساردەمەنی) ، بەڵام ٥٩٩ $ بۆ ئەو کەسانەی زو خۆیان ناونوس دەکەن بۆ بەشداریکردن لەکۆرسەکەدا !