-
سه‌ردانی زانكۆكه‌مان بكه
-
زانیاری لەبارەی خۆتەوە له‌ڕێی ئینتەرنێتەوە رەوانە بكه بۆمان
-
لەڕێی ئەم ئیمهیڵهوە په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه: [email protected] یاخود به ژماره ٠٧٧٠٤٦١٥٥٥٥ - ٠٧٧٢٧٧٣٧٣٨٨
سه‌ردانی زانكۆكه‌مان بكه:
زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌سلێمانی، پێشنیار ده‌كات سه‌ردانی كەمپی زانكۆ بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی زانیاریی زیاترت دەست بکەوێت دەربارەی زانكۆ‌و وادەکانی خۆناونوسکردن بۆ خوێندن.
سه‌ردانت بۆ زانكۆ، یارمه‌تیت ده‌دات ستافی وه‌رگرتن ببینیت و ئاشنا ببیت بەو هەمو ئاسانكارییه مۆدێرنانەی له‌زانكۆو لەخزمەتی ئێوەدا دەستەبەر کراون.
له ئێستادا ئۆفیسی وه‌رگرتن هەفتەی پنج رۆژ دانیشتن بەڕێوە ده‌بات (بۆ زانیاریبەخشین بەئێوە)، بەزمانی كوردی و عه‌ره‌بی قسە دەکرێت، (رۆژانی یه‌كشه‌ممه تا پێنج شه‌ممه، كاتژمێر ١٠ی به‌یانی و ١١ی به‌یانی ).
بۆ ئه‌و فێرخوازانه‌ی كه ته‌نها دەتوانن به‌زمانی ئینگلیزی بدوێن، زانكۆ پێشنیاز ده‌كات: سه‌ره‌تا له‌ڕێی ئەم ئیمه‌یلەوە پەیوەندی بکەن و وادەیەک بۆ وەرگرتنی زانیاری بە زمانی ئینگلیزی وەربگرن: [email protected]
له‌یه‌كه‌م سه‌ردانتدا رەنگە یەکێک لەم کارانەت بێتەڕێ:
- به‌شداریکردن له‌دانیشتنێكی نیو كاتژمێریی زانیاریبەخشیندا دەربارەی: زانكۆ، به‌رنامه ئه‌كادیمییه‌كانی، مه‌رجه‌كانی خۆناونوسکردن بۆ خوێندن، چۆنیەتیی خۆناونوسکردن و پێشکەشکردنی داوای خوێندن، تاقیكردنه‌وه بۆ دیاریکردنی توانا لەزمانی ئینگلیزی‌دا.
- پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمێكی زانیاریی یه‌ك لاپه‌ڕه‌یی. له‌و فۆرمه‌دا هەندێک زانیاریت لێ داوا کراوە ده‌رباره‌ی: ناونیشان و جەند زانیایاریەکی لاوەکی دیکە کە یارمەتیدەرن بۆ دروستبونی پەیوەندی لەنێوان ئێوەو زانکۆ‌دا.
- وەرگرتنی (ژمارە قبوڵ / Admission number) ی تایبەتی بەخۆت ، لەگەڵ زانیاریی پێویست دەربارەی (online application) ەکەمان .
- بینینی کەسێکی رێ‌نوێن کە رێنوێنیت دەکات بۆ راییکردنی کاروباری وه‌رگرتن.
کەسی رێ‌نوێن، کەسێکە لەزانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی، یارمهتیدەرت دەبێت لەڕاییکردنی کاروباری وەرگرتندا (هه‌ر له‌یه‌كه‌م سه‌ردانته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی قبوڵ ده‌كرێیت).
بۆ زانیاریی زیاتر، سه‌یری هه‌نگاوی دوه‌م بكه.
زمان |
رۆژه‌كانی هه‌فته |
كات |
كوردی، عه‌ره‌بی |
یهكشەممه دوو شه‌ممه سێشه‌ممه چوار شه‌ممه پێنج شه‌ممه |
١٠ی به‌یانی |
|
|
|
|
|
تكایه ئاگاداربن:
سەردانەکەتان بۆ كامپی زانكۆ ، نزیكه‌ی نیو كاتژمێر دەخایەنێت، له‌به‌رئه‌وه ئاگاداربن: کاتەکەتان وەها رێکبخەن كه بتوانن ئاماده‌ی ته‌واوی دانیشتنەکانبن.
دوای کۆتاییهاتنی دانیشتنی زانیاری، دەتوانیت راسته‌وخۆ لەڕێی ئینتەرنێتەوە ده‌ست بكه‌یت بهپڕکردنەوەی فۆرمی (داوای خوێندن) و رەوانەی بکەیت بۆ بەشی وەرگرتن لەزانکۆ یاخود دەتوانیت هەر لە ئۆفیسی وەرگرتن فۆرمی داوای خوێندنەکەت پڕ بکەیتەوە لەڕێگەی کارمەندێکی بەشی وەرگرتن.
لهگەڵمانبن لەڕێی ئینتەرنێتەوە:
وێبسایتی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌سلێمانی:
ئه‌گه‌ر ناتوانی سه‌ردانی كامپی زانكۆ بكه‌یت، دەتوانیت له‌ڕێی وێبسایتی زانكۆوه، بەشێوەی ئۆنلاین، فۆرمی (داوای خوێندن) پڕبكهیتەوه، بەپێی ئەم رێنماییانەی خواره‌وه:
- بڕۆ بۆ سەر فۆرمی ئۆنلاین ، سەرجەم زانیارییە داواکراوەکانی تێدا تۆمار بکە. شێوازی تۆ لەپڕكردنهوهی ئه‌م فۆرمه‌دا دهریدەخات كه: تا چ رادەیەک سوریت لەسەر داواکەت.
- پاش پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی ئۆنلاین ، ئاگادارینامەیەکت لەڕێی ئیمەیلی تایبەتیی خۆتەوە بەدەست ده‌گات، تیایدا هاتوە كه: بەشی وه‌رگرتن لەزانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌سلێمانی، فۆرمە پڕکراوەکەتی به‌ده‌ست گه‌یشتوه. پاش ئەوە، له‌ماوه‌ی ١ بۆ ٣ ڕۆژدا، زانكۆی ئه‌مه‌ریكی لەسلێمانی، ئیمه‌یڵێكی پڕ لهوردهكاریت بۆ رەوانە دەکات كه ئه‌م زانیاریانەی تێدایە:
- (ژمارە قبوڵ / Admissions Number) ی تایبەت بەخۆت ، لەگەڵ لینکی تایبەت بەفۆرمی (online application) ەکەمان .
- ناوی کەسی رێ‌نوێن (ئەو کەسەی کە لەڕایکردنی کاروباری وەرگرتنتدا رێنوێنیت دەکات) له‌سه‌ره‌تای هەنگاونانتەوە بەرەو زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی تا کۆتایی کاروبارەکانت.
تێبینی:
ئه‌و ئیمه‌یڵه‌ی بۆ ئەم مەبەستە بەکاری دەهێنیت، ئامرازی پەیوەندیی نێوان تۆ‌و زانکۆ دەبێت و پشتی پێدەبەسترێت، جا تكایه ئیمه‌یڵی تایبەتیی خۆت به‌كاربهێنه، ئه‌گه‌ر ئیمه‌یڵی تایبەتیت نییه، تكایه ئێمهیڵێکی تایبەتی بۆ خۆت دابنێ و یوزەرنەیم و پاسۆردەکەی بپارێزە.
تێبینی: فۆرمی ئۆنلاین، فۆرمی (خۆناونوسکردن بۆ خوێندن) نییه، به‌ڵكو فۆرمێکە بۆ پەیوەندیسازدان له‌نێوان تۆ‌و تیمی وهرگرتنداو هیچیتر.