پەیمانگای توێژینەوە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان (IRIS) ، سەنتەرێکی توێژینەوەی سەربەخۆیە لەهەرێمی کوردستانی عێراق ، سەر بەزانکۆی ئەمریکییە لەسلێمانی ، لەڕێی ئەنجامدانی توێژینەوەی جۆراوجۆر، پێشکەشکردنی پرۆگرامی تایبەت ، سازدانی دیالۆگی کراوە لەگەڵ کەسە دیارەکان و پسپۆڕان و شارەزایان ، تاووتوێی بابەت و روداوە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەکات .
ئۆفیسی سەرەکیی IRIS لەناو زانکۆی ئەمریکیدایە لەسلێمانی AUIS کە زانکۆیەکی سەربەخۆی قازانجنەویستەو لەسەر سیستەمی (خوێندنی ئەمریکی) دەڕوات بەڕێوە .
پەیمانگای توێژینەوە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان (IRIS) ی سەر بەزانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی ، بایەخ بەم بوارانە دەدات :وزە و ئابوری ، کاروباری کەمینەکان و ئاوارەکان ، عێراقی دوای داعش ISIS ، جێندەرو … هتد.