زانکۆی ئەمریکی لەعێراق - سلێمانی (AUIS)، لەپلەبەندییەکدا کە لەمانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە راگەیەنرا ، پلەی یەکەمی بەدەست هێنا لەناو زانکۆ ئەهلیەکانی هەرێمی کوردستاندا .
ئەنجومەنی بەرێوەبردنی زانکۆ هەمیشە لەهەوڵی بەدەستهێنانی متمانەی ناوەندە ئەکادیمی و مەعریفییە جیهانی و هەرێمی و لۆکاڵیەکاندایە ، لەپاڵ بەدەستهێنانی متمانەی فێرخوازان و کەسوکاریان .
ئەندامانی (لیژنەی متمانەسەندن) :
Esther Mulnix سەرۆکی بڕیاردەرو جێگری سەرۆکی کاروباری ئەکادیمی
Rachel Gresk سەرۆکی بەشی پڕۆگرامی ئامادەکاریی ئەکادیمی (APP)
Ashty Qazzaz بەشی ئەندازیاری
Tobin Hartnell بەشی زانستە کۆمەڵایەتیەکان
Ramalingam Periasamy بەشی بیرکاری و زانستی سروشتی
عێراق
بەپێی یاساکانی حکومەتی هەرێمی کورستان کە هەرێمێکی سەربەخۆیەو دەستوری عێراق رێگەی داوە دروست ببێت ، زانکۆی ئەمریکی وەک ڕێکخراوێکی باوەڕپێکراو لەشاری سلێمانی هاتۆتە دامەزراندن .
ئەم زانکۆیە بەیەكێک لەباشترین زانکۆکان دادەنرێت لەناو زانکۆ ئەهلیەکانی هەرێمی کوردستاندا (بەپێی ئەو پلەبەندییەی کە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەهەرێمی کوردستان کردویەتی) .
زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی ، بەپێی یاساکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ ، کار دەکات.
بێجگە لەپابەندبون بەبنەما چەسپاوەکانی خودی زانکۆی ئەمریکی ، فێرخوازانی زانکۆکە پابەندن بەهەمو یاساکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستانیشەوە .
زانیاریی زیاتر دەربارەی وەزارەت لێرەدا ببینە
ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا
پرۆگرامی ئامادەکاریی ئەکادیمی (APP) کە بەزمانی ئینگلیزی دەگوترێتەوە ، وەها داڕێژراوە لەئاستی ئەو ستانداردانەدا بێت کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دیاری کراون ، بگرە لەو ئاستە بەرەوسەرتریشبێت .
لەسەر ئەو بنەمایە ، لیژنەی دانپێدانان و متمانەبەخشین بەپرۆگرامی ئینگلیزی (CEA) لەویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کە سەر بەوەزارەتی خوێندنی باڵای وڵاتەکەیە ، متمانەی بەخشیوەتە پرۆگرامی ئامادەکاریی ئەکادیمی (APP) ی زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی بۆ ماوەی ٥ ساڵ (لەمانگی ٤ ی ساڵی ٢٠١٥ ەوە تا مانگی ٤ ی ساڵی ٢٠٢٠) .
لیژنەی دانپێدانان و متمانەبەخشین بەپرۆگرامی ئینگلیزی (CEA) ، دەستەیەکی نێودەوڵەتیی تایبەت بەدانپێدانان و متمانەبەخشینە بەپرۆگرامە ئینگلیزیەکان لەناو ئەمریکاو دەرەوەی ئەمریکا ، متمانەی لەوەزارەتی خوێندنی باڵای ویلایەتە یەکگرتوەکان وەرگرتوە .
پرۆگرامی ئامادەکاریی ئەکادیمی (APP) ی زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی ، لەئاستی بەرزدا کاردەکات ، وەها کە لەگەڵ ستانداردە جیهانیەکانی تایبەت بەخوێندنی باڵادا یەکانگیربێت ، بۆ ئەوەش پشتی بەستوە بەوانەبێژی بەتواناو سەرچاوەی زانستیی چڕوپڕ.
بەهۆی هەوڵی بەردەوامی ستاف و کارمەندانیەوە ، پرۆگرامی ئامادەکاریی ئەکادیمی (APP) بۆتە جێگای رێزی کۆمەڵگە بەگشتی و فێرخوازان و کەسوکاری فێرخوازان بەتایبەتی .
دۆکیومێنت و زانیاریی زیاتر لەمبارەیەوە لەئۆفیسی بەڕێوەبردنی APP لەزانکۆ ( بینای B) دەست دەکەوێت .