پرۆگرامی راهێنانی فێرخوازان

پرۆگرامێکی ساڵانەیە ، ماوەکەی ٩ مانگە ، لەڕێی ئەم پرۆگرامەوە ، کۆمەڵێک لەباشترین فێرخوازانی زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی هەڵدەبژێردرێن ، دەدرێنە تەک هەندێک رێنوێن و راهێنەر لەخاوەنکارانی ناوخۆیی ، بۆ ئەوەی لێوەیان فێرببن .

فێرخوازان ، لەڕێی رێنوێن و راهێنەرەکانیانەوە ، شارەزاییەکی باش بەدەست دەهێنن کە یارمەتیدەریان دەبێت بۆ سەرکەوتن لەژیانی پیشەییاندا ، چەندین رێنمایی گرنگیان دەدرێتێ کە لەپاشەڕۆژدا بەکەڵکی خۆیان و پیشەکانیان دێت .     

دەگەڕێین بەشوێن فێرخوازانێکی سەرکەوتودا (فێرخوازانی کچ و کوڕ) بۆ ئەوەی لەم راهێنانە  بەسودانەدا بەشدارییان پێ بکەین ، هەر بوارێکی پیشەیی کە فێرخواز حەزی پێبکات ، لەو بوارەدا دەیخەینەبەر راهێنان .

رێنوێن و راهێنەرەکانی ئەم پرۆگرامە ، ئەو رابەرە پیشەوەرانەن کە بەتەنگ داهاتوی پیشەکانیانەوەن و خوازیاری پەروەردەکردنی کەسانێکن کە بتوانن لەداهاتودا ئەو پیشانە درێژە پێبدەن ، ئەو راهێنانەشی کە پێشکەشی دەکەن وەبەرهێنانێکی ستراتیژییە ، رەنگدانەوەی زۆری دەبێت (بەباری باشەدا) لەسەر داهاتوی کارو پیشەکانیان .

رێنوێن و راهێنەرەکان سودمەند دەبن لەم کارە ، لەچەندین روەوە :

  • بەهۆی کارکردنیانەوە لەگەڵ فێرخوازانی گەنجی بەهرەمەنددا ، شارەزایی خۆیان فراوانتر دەکەن ، ئەمەش دەچێتەوە خزمەتی مسۆگەرکردنی داهاتوی کارو پیشەکانیان  .
  • بەهۆی ئاشنابونیانەوە بەفێرخوازانی بەردەستیان ، پەیوەندییە پیشەیی و کۆمەڵایەتیەکانیان فراوانتر دەکەن   .
  • لەڕێی پێشکەشکردنی رێنوێنی و راهێنانەوە ، بەهرەی خۆیان لەبواری رێبەریکردندا بەرەوپێش دەبەن .
  • روانگەی خۆیان لەبارەی پیشەکانیانەوە فراوانتر دەکەن .

تکایە پەیوەندی بەئۆفیسی (خزمەتگوزارییە پیشەییەکان) ەوە بکە ئەگەر دەتەوێت بەشداری لەم  پڕۆگرامەدا بکەیت (چ وەک راهێنەر چ وەک راهێنراو) .

تەماشای وێنەکانی  دەرچوانی خولی راهێنانی سالی ٢٠١٤-٢٠١٥ ی بکە.

هەر کەسێک دەیەوێت وەکو راهێنەر بەشداریمان لەگەڵ بکات ، با پەیوەندی بکات بەبەڕێوبەری ئۆفیسی خزمەتگوزارییە فێرخوازیەکان (ئۆلیڤەر کییڵز) ەوە ، لەڕێی ئەم ئیمەیڵەوە : oliver.keels@auis.edu.krd .