پرۆگرامی خوێندنی ماجستێر لەکارگێڕیی کار

پرۆگرامی خوێندنی ماجستێر لەکارگێڕیی کار ، لەلایەن ئەندامانێکی  کارای دەستەی وانەبێژیی زانکۆوە دەگوترێتەوە کە خاوەنی شارەزاییەکی زۆرن لەبواری کارگێڕیی کار لەدنیای راستەقینەدا .

لەڕێی ئەم پرۆگرامەوە ، فێرخوازان فێری بنیاتنان و دامەزراندنی دامودەزگای تۆکمەی بەرهەمهێن دەبن ، بەهۆی پەرەدان بەگفتوگۆی ناو پۆل و پرۆژەگەلی توێژینەوەو لێکۆڵینەوە لەچەندەها بابەتی گرنگ .

پرۆگرامی خوێندنی ماجستێر لەزانکۆی ئەمریکیی عێراق - سلێمانی ، پێکهاتوە لە ١٧ کۆرس (٣٢ سەعات) ، کە لەلایەن دامودەزگاکانی متمانەبەخشین لەئەمریکاو هەرێمی کوردستان دانی پێدا نراوە .

فێرخوازان چواردە وانەی بنەڕەتی وەردەگرن ، هەروەها دەتوانن نۆ وانەی ئیختیاریش هەڵببژێرن ، یان سێ کۆرسی پسپۆڕی هەڵببژێرن بۆ بنیاتنانی توانای زانستیی خۆیان لەبوارێکی دیاریکراودا .

تکایە تەماشای لیستی پرۆگرامەکە بکەن ، زانیاریی تەواوی دەربارەی هەر کۆرسێک تێدایە .

هەر پرسیارو پێشنیارێکت هەیە دەربارەی پرۆگرامی ماجستێر لەکارگێڕیی کار ، یان دەربارەی چۆنیەتیی پێشکەشکردنی داواکاریی خوێندن ، تکایە لەڕێی ئەم ئیمەیلەوە ئاڕاستەمانی بکە :

admissions@auis.edu.krd

بزانە کام لەپسپۆڕیەکان بۆ تۆ باشن :