پرۆگرامی تەکنەلۆژیای زانیاری
پرۆگرامی تەکنەلۆژیای زانیاری ، پرۆگرامێکی تەکنیکییە ، فێرخوازان لەئاستێکی بەرزدا پەروەردە دەکات .
فێرخوازانی بواری تەکنەلۆژیای زانیاری لەزانکۆی ئەمریکیی سلێمانی ، شارەزاییەکی گەورە لەبوارەکەدا بەدەست دێنن و فێری زۆر کاری گرنگی تایبەت بەبوارەکە دەبن ، لەوانە : چارەسەرکردنی کێشە ، بەرنامەدانان ، نێتوۆرککردن ، پەیوەندی ، سیستەمی داتابەیس ، ئینتەرنێت ، تەکنەلۆژیای وێب و سێکیوریتیی زانیاری .
خوێندکارانی ئەم بەشە ، دەتوانن بەدەم خوێندنەکەی خۆیانەوە بایەخ بەبوارێکی تری خوێندنیش بدەن (بۆ نمونە : کارگێڕیی کار) یان هەندێ کۆرسیتر وەربگرن (بۆ نمونە : لەبارەی دیسیپلینەوە) ، دەتوانن بەو شێوەیە بەیەکێک لەبوارەکانی تەکنەلۆژیای زانیاریدا زۆرتر رۆبچن و ببنە تایبەتمەند تیایدا .