بۆ دڵنیایی زیاتر لەوەڵامی پرسیاره بەردەوامەکانتان ، تەماشای ئەم لینکانەی خواره‌وه بکەن:
- پرۆگرامەکانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌عێراق - سلێمانی
- خۆناونوسکردن بۆ خوێندن لەزانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌عێراق - سلێمانی
- به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمی
- متمانەی زانکۆ
پرۆگرامه‌كان :
کامانەن ئه‌و پرۆگرامانه‌ی کە حاڵی حازر زانكۆی ئه‌مه‌ریكی لەسلێمانی فه‌راهه‌می كردون ؟
وەڵام :
- به‌كالۆریۆس لەبواری كارگێڕیی كار
- به‌كالۆریۆس لەبواری ئه‌ندازیاریی بیناسازی
- به‌كالۆریۆس لەبواری ئه‌ندازیاریی وزه
- به‌كالۆریۆس لەبواری ئه‌ده‌بی ئینگلیزی
- به‌كالۆریۆس لەبواری ته‌كنۆلۆژیای زانیاری
- به‌كالۆریۆس لەبواری توێژینەوەی نێوده‌وڵه‌تی
- به‌كالۆریۆس لەبواری ئه‌ندازیاریی میكانیكی
- به‌كالۆریۆس لەبواری ئه‌ندازیاریی پڕۆگرامسازی
- به‌كالۆریۆس لەبواری ئه‌ندازیاریی شارستانی
- به‌كالۆریۆس لەبواری وەرگێڕان
- به‌كالۆریۆس لەبواری زانستی تاقیگه پزیشكییه‌كان
- به‌كالۆریۆس لەبواری یاسا
زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌سلێمانی ، كۆلێژه‌كانی : پزیشكی ، ددانسازی ، هەروەها ده‌رمانسازیی هه‌یه؟
وەڵام :
نەخێر به‌داخه‌وه ، لەبەرئەوەی زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی زانكۆیه‌كی نوێیە ، بەڵام بێگومان لەهەوڵی بەردەوامدا دەبێت بۆ ئەوەی ساڵانە به‌رنامه‌و خوێندنی نوێ دەستەبەر بکات ، بەڵام حاڵی حازر به‌رنامه‌و خوێندنی نوێی دیکەی پێ دەستەبەر ناکرێت .
بۆ زانیاریی زیاتر دەربارەی پرۆگرامه ئه‌كادیمییه فهراههمكراوهكانی ئێستا ، لێره‌دا كلێك بكه :
زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌سلێمانی ، به‌رنامه‌ی خوێندنی ماسته‌ری هه‌یه ؟
وەڵام :
به‌ڵێ ، یه‌ك به‌رنامه‌ی خوێندنی ماسته‌ری هه‌یه .
زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌سلێمانی ، ماسته‌ر لەبواری (كارگێڕیی كار) فه‌راهه‌م ده‌كات ، له‌گه‌ڵ پسپۆڕیی ورد له‌بواره‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژه ، دارایی و هونه‌ری ، سهركردایهتیکردن ، سەرچاوە مرۆییەکان، بازاڕگەری
كه سەرجەمیان بۆ کەسانی پرۆفیشناڵ داڕێژراون .
زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌سلێمانی ، بواری (خوێندن لەڕێی ئینتەرنێتەوە online classes) دەستەبەر ده‌كات ؟
وەڵام :
نەخێر ، زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌سلێمانی ، حاڵی حازر بواری (خوێندن لەڕێی ئینتەرنێتەوە online classes) دەستەبەر ناکات .
خۆناونوسکردن بۆ خوێندن لەزانكۆی ئه‌مه‌ریكی:
خوێندن له‌زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌سلێمانی ، چه‌ندی تێده‌چێت ؟
وەڵام :
کرێی خوێندن له‌زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌سلێمانی ، لەسه‌ر بنه‌مای نمرەی بەکالۆری و زیرەکییه ، له‌به‌رئه‌وه لهفێرخوازێكهوه بۆ فێرخوازێكیتر ده‌گۆڕێت (نمرەی بەرز کرێی کەمترە ، نمرەی نزم کرێی زیاترە) .
بۆ زانیاریی زیاتر دەربارەی کرێی خوێندن ، لێره‌دا كلیك بكه:
من فێرخوازێکم له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق ، ئایا ده‌توانم بێمەوە له‌زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌سلێمانی بخوێنم ؟ ئەگەر ئا چۆن؟
وەڵام :
به‌ڵێ دەتوانیت .
ئەو فێرخوازانەی لەده‌ره‌وه‌ی عێراقەوە رودەکەنە زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی بۆ ئه‌وه‌ی خۆیانی تێدا ناونوس بکەن بۆ خوێندن، ده‌بێت له‌ڕێی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه له‌به‌غداد یان لەهه‌ولێر، بڕوانامه‌ی ئاماده‌ییان ببینرێت و بەفەرمی هاوتاو پشتڕاست بکرێتەوە.
پاش ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، نمره‌كانی قۆناغی ئاماده‌یی ئەو فێرخوازانە هاوتاو پشتڕاست ده‌كاتەوە (بەپێی سیسته‌می پەروەردەیی عێراق) ئەوا ئەو دەبنە خاوەنی کۆمەڵە نمرەیەک کە هاوتای نمره‌ی بهكالۆرین، ئەوسا دەتوانن بەو نمرانەوە روبکەنە زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی و خۆیانی تێدا ناونوس بکەن بۆ خوێندن .
بۆ زانیاریی زیاتر دەربارەی چۆنیەتیی خۆناونوسکردن بۆ خوێندن لەزانکۆی ئه‌مه‌ریكی له‌سلێمانی وه‌ك فێرخوازێكی نێوده‌وڵه‌تی ، تكایه لێره‌دا كلیك بكه.
وادەی خۆناونوسکردن بۆ خوێندن لەزانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی ، هەروەها وەڵاموەرگرتنەوە ، كه‌یه ؟
وەڵام :
تكایه سه‌ردانی لاپەڕەی "وادەی خۆناونوسکردن بۆ خوێندن و وەڵاموەرگرتنەوە" بكه بۆ دەسخستنی زانیاریی ورد دەربارەی: دوا وادەی خۆناونوسکردن له‌خولی پێشوه‌ختە، هەروەها خولی به‌رده‌وام و خولی به‌هاره .
پرۆسەی خوێندن لەزانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی ، كه‌ی ده‌ست پێده‌كات ؟
وەڵام :
فێرخوازانی به‌كالۆریۆس ساڵانە له‌مانگی ئه‌یلولدا ده‌ست بەخوێندن ده‌كەن
بۆ زانیاریی زیاتر، كلیك له‌سه‌ر ساڵنامه‌ی ئه‌كادیمی بكه.
فێرخوازانی (به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمی) ساڵانە له‌مانگی تشرینی یەکەم یاخود دوه‌مدا ده‌ست بەخوێندن ده‌كه‌ن ، واتە : هاوکات لەگەڵ خۆناونوسکردنی فێرخوازانی نوێ بۆ خوێندن له‌زانكۆی ئەمریکی لەسلێمانی .
نمره‌ی بهكالۆریاكهم چه‌ند بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌سلێمانی وەربگیرێم ؟
وەڵام :
مه‌رجه‌كان ساڵانه ده‌گۆڕێن و لەوادەی دیاریکراودا بڵاوده‌كرێنه‌وه .
ده‌توانیت لێرەدا مه‌رجه‌كانی خوێندن بۆ ئه‌م ساڵ ببینیت .
ساڵی پار، زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌سلێمانی ، نمره‌ی %٥٥ و بەرەوسهرتری داوا دەکرد .
کرێی خوێندن لەسەر چ بنەمایەک دیاری دەکرێت ؟
وەڵام :
زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌سلێمانی ، لەسەر "بنه‌مای زیرەکی و لێهاتویی" کرێی خوێندن دیاری دەکات ، واتە له‌سه‌ر بنه‌مای نمره‌ی بەدەستهاتو لەو تاقیکردنەوە بهكالۆریانەدا کە لەعێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچن :
هه‌تا نمره‌ی به‌كالۆریا به‌رزتربێت ، بڕی کرێی خوێندن نزمتر ده‌بێت .
بۆ زانیاریی وردتر له‌م باره‌یه‌وه ، تەماشای لاپه‌ڕه‌ی کرێی خوێندن بکە .
سكۆڵارشیپ فه‌راهه‌م كراوه ؟
وەڵام :
ئۆفەری شكۆڵارشیپی شایسته‌یی ئۆفەرێکی سنوردارە ، لەساڵێکەوە بۆ ساڵێکی‌تر دەگۆڕێت .
له‌به‌رئه‌وه تكایه ناوبەناو سه‌ردانی وێبسایتی زانکۆ بكه بۆ دەسخستنی زانیاریی دروست دەربارەی سكۆڵارشیپ.
به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمی :
به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمی چییه ؟
وەڵام :
به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمی راهێنانێکی چڕوپڕە بەفێرخوازانی تازە خۆناونوسکردو ، لەبواری زمانی ئینگلیزی‌دا (پێش دەستکردن بەخوێندنی ئەکادیمی) .
ئامانج لەبەڕێوەبردنی ئەم راهێنانە چڕوپڕە ئەوەیە : فێرخوازان لەڕوی زمانەوە ئامادە بکرێن بۆ خوێندنی به‌كالۆریۆس ، چونکە خوێندن لەزانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی ، بەزمانی ئینگلیزیە .
زۆربه‌ی فێرخوازانی خۆناونوسکردو لەزانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی ، پێویستیان بەوە هەیە ماوه‌یه‌ك له‌به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمی بخوێنن تا دڵنییا دەبین له‌وه‌ی توانایان لەزمانی ئینگلیزی‌دا گەیشتۆتە ئاستێکی ئەوەندە بەرز بەکالۆریۆسی پێ بخوێنن .
بۆ زانیاریی زیاتر لەوبارەیەوە ، تكایه سه‌ردانی لاپه‌ڕه‌ی به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمی بكه.
دیاریکردنی ئاستی لێوەشاوەیی فێرخواز لەزمانی ئینگلیزی‌دا (سەروەختی خۆناونوسکردن بۆ خوێندن لەزانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی) چۆنچۆنییە ؟
وەڵام :
زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی (بۆ وەرگرتنی فێرخواز لەزانکۆ و دیاریکردنی ئەو ئاستەی کە دەبێت لەبەرنامەی ئامادەسازیی ئەکادیمی لێی بخوێنێت) پشت ده‌به‌ستێت بهنمرەی بەدەستهاتوی فێرخواز لە هەلسەنگاندنی زمانی ئینگلیزی یاخود تاقیكردنه‌وه‌ی تۆیفڵ ئایبیتی لە هەر سەنتەرێکی متمانە پێکراو .
بۆ زانیاریی زیاتر لەمبارەیەوە ، تکایە سەردانی لاپەڕەی دیاریكردنی ئاستی فێرخواز لەمانی ئینگلیزی‌دا بکە
ته‌واوكردنی به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمی چه‌ند دەخایەنێت ؟
وەڵام :
بەرنامەی ئامادەسازیی ئەکادیمی چوار تێرمە ، فێرخواز هەیە دەبێت هەمو تێرمەکان بخوێنێت ، هەیە هەندێك لەتێرمەکان دەخوێنێت (چونکە زمانە ئینگلیزیەکەی زۆر باشە یان ئەگەر لەسەرەتایشەوە زۆر باش نەبوبێت دەتوانێت بەخێرایی زۆر باشی بکات و پێشی بخات) .
بەکورتی : فێرخواز دەبێت له‌نێوان (١ بۆ ٤ تێرم) ی بەرنامەی ئامادەسازیی ئەکادیمی بخوێنێت ، ئه‌مەش پەیوەندیی بەئاستی فێرخوازەکەوەیە :
زمانە ئینگلیزییەکەی لە چ ئاستێکدایە ؟ دەخرێتە كام ئاست لەچوار ئاستەکەی به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمی ؟ توانای فێربونی چۆنە ؟
به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمی له ماوه‌ی هه‌ر ساڵێكدا چوار تێرم به‌ڕێوه ده‌بات .
متمانەی زانکۆ:
زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌سلێمانی، متمانەی دراوەتێ یان نا؟
وەڵام:
زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌سلێمانی، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیی سەر بەحکومەتی هه‌رێمی كوردستانەوە مۆڵەتی دراوەتێ و پابەندە بەهه‌مو ئه‌و رێنماییانەوە کە لەسەر بنەمای دڵنیایی جۆری لەلایەن وەزارەتەوە دیاری کراون.
هەروەها لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییش (دەزگای متمانەبەخشین بەبهرنامهکانی زمانی ئینگلیزی) کە دەزگایەکی تایبەتمەندی سەر بەوەزارەتی پەروەدەی ئەمریکایە، بڕوانامەکەی لەگەل زانکۆی ئەمریکی بۆ دە ساڵی داهاتوو نوێ کردەوە ( لە مانگی نیسانی 2020 بۆ مانگی نیسانی 2030).
(دەزگای متمانەبەخشین بەبهرنامهکانی زمانی ئینگلیزی) لەلایەن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه بەفەرمی متمانەی دراوەتێ (وه‌ك دەزگایەكی نەتەوەیی متمانەبەخش بەبهرنامهكانی زمانی ئینگلیزی له ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان).
زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌سلێمانی، له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه متمانەی دراوەتێ؟
وەڵام:
بەڵێ ، مانگی شوباتی ٢٠١٧ ، زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی ، متمانەی تەواوەتیی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستیی بەغدای بەدەست هێنا ، بەمەش بو بەیەکەم زانکۆی تایبەت لەهەرێمی کوردستان کە لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە لەبەغدا ، متمانەی بدرێتێ ، بێگومان دوای هەوڵ و ماندوبونێکی زۆری زانستیانە لەو پێناوەدا .
ئەم متمانەوەرگرتنە دەرگایەکی فراوان دەخاتە سەر پشت لەبەردەم فێرخوازانی زانکۆکەدا ، هەم بۆ دۆزینەوەی هەلی کار ، هەم بۆ دەستڕاگەیشتن بەخوێندنی باڵا لەعێراق و دەرەوەی عێراق .زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌سلێمانی، متمانەی وڵاتانی ئه‌وروپای بەدەستهێناوە؟
وەڵام:
وڵاتانی ئه‌وروپا، هەر یەکەو به‌شێوه‌ی خۆی مامه‌ڵه لەگەڵ ئەو مەسەلەیەدا ده‌كات.
به‌گشتی، وڵاتانی ئەوروپا، پێویستە متمانە ببەخشنە زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌سلێمانی، به‌تایبه‌تیش به‌ریتانیا.
شایانی باسە: چەندین کەس لەدهرچوانی زانكۆی ئه‌مه‌ریکی له‌سلێمانی، بەبڕوانامەکانیانەوە، له‌زانکۆکانی ئه‌وروپا وه‌رگیراون و حاڵی حازر خەریکی ته‌واوكردنی خوێندن، بۆ نمونە لەزانکۆکانی: بەریتانیا، ئه‌ڵمانیا، سوید، روسیا‌و وڵاتانێکی دیكه.