وەرگێڕان | The American University of Iraq Sulaimani

وەرگێڕان

پیشەی وەرگێڕان ، یەکێکە لەو پیشانەی کە زۆرترین هەلی کار بۆ خاوەنەکەی دەڕەخسێنێت ، کەچی لەگەڵ ئەوەشدا کەمترین زانکۆ لەکوردستان و عێراق خوێندنی تایبەت بەو پیشەیە دەستەبەر دەکەن . 
لای هەموان ئاشکرایە کە : فێرخوازانی زانکۆی ئەمریکیی عێراق - سلێمانی ، لەهەر بوارێکدا بخوێنن ، بەگشتی زمانە  ئینگلیزییەکەیان زۆر باشە ، بەفێرخوازانی بەشی وەرگێڕانیشەوە . فێرخوازانی بەشی وەرگێڕان ، زیاتر گرنگی بەم بوارانە دەدەن : فێربونی تەکنیکەکانی وەرگێڕان ، تێگەیشتنی زمانەوانی ، زانیاریی کەلتوری ، وەرگێڕانی پزیشکی و یاسایی . 
دەرچوانی ئەم به‌شه‌ ، ده‌توانن بە ئاسانی پێوەرە عێراقییەکانی تایبەت بەپیشەی وەرگێڕان بەرجەستە بکەن ، تەنانەت هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی کارکردن لەدامەزراوە نێودەوڵەتییەکان "بۆ نمونە: کۆمەڵەی وەرگێڕانی ئەمریکی"، وێڕای دەستڕاگەییشتن بەدەرفەتەکانی خوێندنی ماستەرو دکتۆرا.