هەڵمەتی "ئێمە داهاتو بەشدەکەین" | The American University of Iraq Sulaimani

هەڵمەتی "ئێمە داهاتو بەشدەکەین"

Monday, June 7, 2021 - 12:15

زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی ، بەمەبەستی دەستەبەرکردنی مینحەی خوێندن بۆ فێرخوازانی عێراق بۆ ئەوەی دەستیان بەخوێندنی باڵا رابگات ، ئەمڕۆ ، هەواڵی وەگەڕخستنی هەڵمەتێکی نوێی کۆمەکپەیداکردنی راگەیاند. هەڵمەتەکە لەژێر ئەم ناونیشانەدایە "ئێمە داهاتو بەشدەکەین" ، لەقۆناغی بەراییدا لەڕێی کۆمەکێکی دارایی سەخاوەتمەندانەی گروپی "Acuity International"ەوە پارەدار دەکرێت ، کە لەکۆمەڵە کۆمپانیاییەک پێکدێت و ماوەیەکی دورودرێژە لەعێراقدا کاردەکات.

لەوبارەیەوە ، سەرۆکی زانکۆ  د. بروس واڵکر فیرگسون ، وتی: "ئەوانەی دەستیان بەمینحەی خوێندن رادەگات ، نەک هەر ژیانی خۆیان بەڵکو ژیانی خانەوادەکانیشیان روو لەباشی دەکات". 

هەروەها بۆب ستالیک ، سەرۆکی جێبەجێکاری گروپی "Acuity International"  ، وتی: "ئەم پرۆگرامە نوێیەی مینحەی خوێندن رێگەیەکی دیکەیە کە دەتوانین بەو هۆیەوە چاکەی گەلی عێراق بدەینەوە" ، ئاماژەی بەوەشدا کە بۆ هاریکاریکردن لەبنیاتنانی عێراقێکی بێوەی و پەرەسەندودا ، پێویستە کۆمەکی جیلی داهاتو بکرێت کە دەبێتە خاوەنی باکگراوندێکی ئەکادیمی و تەکنەلۆجی و بەهرەگەلی بیرکردنەوەی رەخنەگرانە.

شایانی باسە هاوکات لەگەڵ خۆپابەندکردنی سەرەتایی گروپەکە بەدابینکردنی ٢٥٠٠٠٠ دۆلار بۆ هەڵمەتەکە ، فێرخوازانی زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی ، ئەوانەی کە بواری پسپۆڕیەکەیان بریتییە لەئەندازیاری و تاقیگەی پزیشکی و ساڵێک یان دوو ساڵیان لەخوێندنەکەیان تەواو کردوە ، بۆیان هەیە سودمەندببن لەمینحەی خوێندن ، هەروەها ئەو فێرخوازانەی بەشی ئەندازیارییش کە لەپرۆگرامە هاوبەشە دوو بڕوانامەییەکەی زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی و زانکۆی ئەریزۆنا تۆمار کراون.

گروپی "Acuity International" دیارترین کۆمپانیایە لەعێراق کە لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی دیکە لەناوچەکەدا مینحەی خوێندن پارەدار دەکەن ، پێشتریش کۆمەکی  مینحەی  پڕۆژەی هاوشێوەی ئەمەی کردوە. 

 

***

 

بۆ زانیاریی زیاتر دەربارەی چۆنیەتیی کۆمەککردنی خوێندنی سەرکردەگەلی داهاتو لەعێراق ، پەیوەندی بکە بەجێگری پێشکەوتوی سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی لیزا ئوکونور – ستراود (وڵاتە یەکگرتوەکان) لەڕێی  [email protected]