مەرجەکانی وەرگرتن لە کۆرسی سەرکردایەتی | The American University of Iraq Sulaimani

مەرجەکانی وەرگرتن لە کۆرسی سەرکردایەتی

بەرنامەکانی بڕوانامەی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی کراوەن بۆ:

  • ئەو خوێندکارانەی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان بەدەست هێناوە بە نمرەی ٦٥ لەسەد یان زیاتر.
  • نمرەی تاقیکردنەوەی تۆفڵ داواکراو نیە، هەرچەندە هەموو وانەکان بە زمانی ئینگلیزی دەوترێنەوە. هەر خوێندکارێک نمرەیەکی نێودەوڵەتی لە زمانی ئینگلیزی بەدەست نەهێنابێت دەبێت تاقیکردنەوەیەکی کورتی زمانی ئینگلیزی بکەن و لایەنی کەم ئاستی سێ بەدەست بهێنن.
  • هەر خوێندکارێک بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەست هێنابێت بەنمرەی ٦٥ لەسەد یان زیاتر، وە ئەزموونی دوو ساڵ یان زیاتری لە کارکردن هەبێت، دەتوانێت ناوی خۆیان تۆماربکەن لە کۆرسی سەربەخۆی پڕۆگرامی بڕوانامە (واته‌ ده‌توانن ته‌نها یه‌ک کۆرسیان له‌سه‌ر داواکاری خۆیان بخوێنن).
  • ئەو خوێندکارانەی کۆرسەکانی بڕوانامەی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی تەواو دەکەن و مەرجەکانی بڕوانامەی ماستەریان تێدایە، دەتوانن نمره‌کانیان له‌م کۆرسانه‌وه‌ بگوێزنەوە بۆ ناو خوێندنی ماستەرەکەیان و بیانخه‌نه‌ سەر ئەو. ئەو خوێندکارانەی مەرجەکانی بڕوانامەی ماستەریان تێدانییە لە کاتی ناو تۆمارکردن بۆ کۆرسەکانی بڕوانامە ناتوانن دواتر نمرەی کۆرسەکانیان بگوێزنەوە  بۆ بەرنامەی ماستەر.   

تکایە تێبینی بکەن ناو نووسین سنووردارەو وەرگرتن لە کۆرسەکاندا دەکەوێتە سەر ژمارەی ئەو کورسیانەی هەن و ماوەی ناوتۆمارکردن و بڕی پارەی داواکراو. هەموو کۆرسەکانی بڕوانامەی  زانکۆی ئەمریکی لە عێراق- سلێمانی لە پۆله‌کانی خوێندکارانی ماستەر ده‌وترێنه‌وه‌ که‌ ئه‌وان ئەزموونی کاریان هەیە و نمرەی تاقیکردنەوەی تۆفڵی ئای بی تی ٧٠ هەیە.