ئهم مینحهیه له ئێستادا كارا نییه.
زانکۆی ئەمریکی لەعێراق – سلێمانی ، مینحەی (لێوەشاوەیی ئەکادیمی) دەبەخشێتە ئەو فێرخوازانەی کە خاوەنی (بەرزترینی نمرە بەرزەکان) ن لەتاقیکردنەوەی بەکالۆریداو لەیەکێک لەخولەکانی وەرگرتندا (خولی پێشوەختەی وەرگرتن و خولی ئاسایی وەرگرتن) داوای خوێندنیان پێشکەشی زانکۆکە کردوە بۆ پەیوەستبون بەوەرزی پاییزەی خوێندنەوە.
دەربارەی مینحەکە :
ئەم مینحەیە مینحەیەکی فولە ، سەرلەبەری خەرجیی خوێندن ، بۆ هەر هەمو ساڵەکانی خوێندنی زانکۆیی (قۆناغی بەکالۆریۆس) دەستەبەر دەکات .
سەرنجێک :
ئەو فێرخوازانەی کە مینحەکە بەدەست دەهێنن ، دەبێت بەخۆیان تێچوی پێداویستییە تایبەتیەکانیان بگرنە ئەستۆ (وەک : پارەی کتێب و کرێی نیشتەجێبون).
کلیکی ئێرە بکە بۆ زانیاریی زیاتر.
ئالییەتی بەخشینی مینحەکە :
مینحەکە خۆبەخۆ دەدرێتە دو دەرسەد (٪٢) ی ئەو فێرخوازانەی کە خاوەنی بەرزترین نمرەی بەرزن لەتاقیکردنەوەی بەکالۆریداو لەیەکێک لەخولەکانی وەرگرتندا (خولی پێشوەختەی وەرگرتن و خولی ئاسایی وەرگرتن) داوای خوێندنیان پێشکەشی زانکۆکە کردوە بۆ پەیوەستبون بەوەرزی پاییزەی خوێندنەوە لەساڵی 2018 – 2019 دا .
- ناوی ئەو فێرخوازانەی مینحەکە بەدەست دەهێنن ، رۆژی راگەیاندنی ئەنجامی ئەو داواکاریانەی کە بۆ بەدەستهێنانی کورسیی خوێندن پێشکەشی زانکۆکە کراون ، رادەگەیەنرێن (30ی ئابی 2018 بۆ ئەو داواکاریانەی لەخولی پێشوەختەی وەرگرتندا پێشکەش کراون ) و (6ی كانونی یهكهمی 2018 بۆ ئەو داواکاریانەی لەخولی ئاسایی وەرگرتندا پێشکەش کراون) .
مەرجەکان:
ئەمانەی خوارەوەن :
- فێرخواز دەبێت دەرچوی دواناوەندی بێت لەساڵی خوێندنی 2018 دا .
- فێرخواز دەبێت یەکێک بێت لەو کەسانەی کە لەیەکێک لەخولەکانی وەرگرتندا (خولی پێشوەختەو خولی ئاسایی بۆ ساڵی خوێندنی 2018 - 2019) داوای خوێندنیان پێشکەشی زانکۆکە کردوە .
- فێرخواز دەبێت یەکێک بێت لەخاوەنی بەرزترینی نمرە بەرزەکان ، بەجۆرێک کە رێژە دیاریکراوەکە (٪٢) بیگرێتەوە .
- فێرخواز دەبێت خاوەنی رەگەزنامەی عێراقی بێت .
- ئەو فێرخوازەی مینحەکە بەدەست دەهێنێت ، دەبێت بەدرێژایی قۆناغی خوێندنی زانکۆیی دەست بەئاستی زانستیی خۆیەوە بگرێت و تێکڕای نمرەکەی (٣.٠ و بەرەوسەر) بێت .