مه‌رجه‌كانی تایبەت بەزمانی ئینگلیزی | The American University of Iraq Sulaimani

مه‌رجه‌كانی تایبەت بەزمانی ئینگلیزی

 

ئەو فێرخوازانەی دەیانەوێت لەزانکۆی ئەمریکی وەربگیرێن، دەبێت ھەڵسەنگاندنی زمانی ئینگلیزیان بۆ بکرێت وە گەر لە سەرەتاییترین ئاستیشدا بن ھەر مافی خوێندنیان لە زانکۆکە دەبێت لە چوارچێوەی ڕێنماییە ویزاریەکاندا. ھەڵسەنگاندنەکە تەنیا بۆ دیاری کردنی ئاستەو کەوتنی تێدا نیە. 

•دیاریکردنی ئاستی فێرخواز لەزمانی ئینگلیزیدا لەڕێی هەلسەنگاندن

•سیاسه‌تی تاقیكردنه‌وه

زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌ عێراق، سلێمانی و بەرنامەی ئامادەسازیی ئەکادیمی، لەخزمەتی فێرخوازاندان له‌هه‌ر ته‌مه‌نێكدابن، سەر بەهەر كەلتورێکبن و پاشخانی کۆمەڵایەتییان هەر چۆنێکبێت.

ئاستی لێوەشاوەیی هەموو فێرخوزێک لەزمانی ئینگلیزیدا تاقی ده‌كرێته‌وه‌ بێجگە لەو فێرخوازە نێودەوڵەتیانەی کە سستەمی خوێندنیان بە زمانی ئینگلیزی بووە وە  فێرخوازانی ھەرسێ خوێندگاکانی میدیا و شوەیفات و بەڕیتانی نێودەوڵەتی کە بەخشراون لە ھەڵسەنگاندنی زمانەوانی. فێرخوازەکان لە ڕێگەی ھەڵسەنگاندنی ئاستی زمانی ئینگلیزی یاخود لە ڕێگەی تاقیکردنەوەی تۆفڵەوە پێشئه‌وه‌ی له‌زانكۆ ده‌ست به‌خوێندن بكەن توانستی زمانەوانیان هەلدەسەنگێندرێت.

سیاسه‌تی وه‌رگرتن لەزانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌سلێمانی بەتەواوی لەقازانجی فێرخواز داڕێژراوە.

فێرخوازانی زانکۆ، هەمو ئەو رێنماییانەیان ده‌درێتێ كه‌ پێویستیانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بەپێی سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی ئه‌مه‌ریكی هەڵکشێن و گه‌شه‌ بكه‌ن.

بۆ دیاریکردنی ئاستی فێرخواز، پشت دەبەسترێت بە ھەڵسەنگاندنی ئاستی زمانی ئینگلیزی کە لەلایەن بەرنامەی ئامادەسازیی ئەکادیمیەوە داڕێژراوە وە ھەر وەھا تۆفڵ ئایبیتی پێش چونە ناو بەرنامەی ئامادەسازی ئەکادیمی کە پێک ھاتووە لە ٤ ئاست: بناغە، ١، ٢، ٣ وە دواتر بۆ دەستکردن بە خوێندنی بەکالۆریۆس.

پشیبەستن بە ھەڵسەنگاندنی ئاستی زمانی ئینگلیزی  بۆ دیاریكردنی ئاستی لێوەشاوەیی فێرخواز لەزمانی ئینگلیزیدا، کارێكی دادپه‌روەرانه‌و بابه‌تییانه‌یەو یەکێکە لەداهێنانەکانی زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی. وە ھەروەھا فێرخواز دەتوانێت تاقیکردنەوەی تۆفڵ ئەنجام بدات وەک جێگرەوەی ھەڵسەنگاندنی ئاستی زمانی ئینگلیزی بە مەرجێک لە سەنتەرێکی باوەڕ پێکراو تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدات.

______________________________

ئاسۆكانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌سلێمانی (فێرخوازه‌ نوێیه‌كان):

لە زانكۆی ئه‌مه‌ریكی لەڕێی ھەڵسەنگاندنی ئاستی زمانی ئینگلیزیەوەیە کە دەتوانرێت ئاستی لێوەشاوەیی فێرخواز لەزمانی ئینگلیزیدا دیاری بکرێت و بزانرێت کە ئاخۆ ئەو فێرخوازە شایستەی کام لەچوار ئاستەکەی  به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمییە تا لێی دابنیشێت و لێی بخوێنێت.

________________________________________

فێرخوازانی خۆناونوسکردو بۆ به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمی: خۆناونوسکردوانی تازە، هەروەها ئه‌وانه‌ی کە وازیان هێناوه‌ یان مۆڵه‌تیان وه‌رگرتوه‌:

فێرخواز، پاش خۆناونوسکردن، ئه‌گه‌ر ویستی لەئاستێکی به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمییەوە شوێنی خۆی بگۆڕێت بۆ ئاستێکی بەرزتر، رێی پێده‌درێت، بەڵام پاش سەرلەنوێ بەشداریکردنەوە ھەڵسەنگاندی ئاستی زمانی ئینگلیزی هەروەها بەدەستهێنانی نمرەیەکی بەرزتر کە دەریبخات ئەو فێرخوازە شایستەی ئاستێکی بەرزترە لەئاستی پێشوی کە لە مانگێکی ڕۆژ ژمێریدا یەک جارە و گەر فێرخواز بڕیاری دا لە سەرەتای مانگی داھاتوودا ھەڵسەنگاندنەکەی دووبارە بکاتەوە ئەوا دەتوانێت بەڵام ئەنجامی ھەڵسەنگاندنی دووھەمی بۆ ھەژمار دەکرێت. 

  • •به‌ده‌ستهێنانی نمره‌یه‌كی به‌رزتر له‌ هەلسەنگاندەکەدا ، ئاستی فێرخواز له‌به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمیدا دەباته‌ پێشه‌وه‌.

  • ئەنجامی هەلسەنگاننی دووهەم بۆ فێرخواز هەژمار دەکرێت.

  • خۆناونوسکردن بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنه‌وه‌:

• ئۆفیسی وەرگرتن لەزانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، ‌سلێمانی بواری ھەڵسەنگاندنی ئاستی زمان  بۆ هەمو فێرخوازانی خۆناونوسکردوو له‌به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمی دەڕەخسێنێت.

• ھەڵسەنگاندنەکە لەلایەن بەشی بەرنامەی ئامادەسازی ئەکادیمیەوە لە ڕێگەی چەند مامۆستایەکی نێودەوڵەتی لێھاتووەوە داڕێژراوە کە لە لایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی (CEA) لە ئەمریکا چاودێری دەکرێت بە ھاوبەشی لەگەڵ بەشی وەرگرتن کە ئەرکی ناونوس کردنی فێرخوازان بۆ ھەلسانگاندنەکەو دیاری کردنی وادەکەی و چاودێری کردنی فێرخوازان لە ھەڵسەنگاندنەکەدا دەگرێتە ئەستۆ.

وادەی ھەڵسەنگاندنەکە لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە لە کاتی پێشکەشکردنی فۆرمی داواکاریەوە دیاری دەکرێت کە بێ بەرامبەرە.

 

•هەر فێرخوازێک بەشداریی هەڵسەنگاندنەکە بکات، بۆی نییە سەرلەنوێ بەشداریی تێدا بکاتەوە هەتا تێپەڕبونی مانگێکی ڕۆژ ژمێری. پاش تێپەڕ بوونی ئەو مانگە وە لەسەرەتای ھاتنی مانگی داھاتوودا دەتوانێت سەرلەنوێ بەشداری لە هەلسەنگاندنێکی تردا بکات.

فێرخواز بۆ ئەوەی لە ھەڵسەنگاندنەکەدا ئەنجامێک بە دەست بھێنێت کە پێویست بە ئاستەکانی زمان نەکات و ڕاستەوخۆ دەست بکات بە خوێندنی بەکالۆریۆس ئەوا:

  • دەبێت لە ھەڵسەنگاندنەکەدا ٨٠٪‏ و بۆ سەرەوە دەستەبەر بکات.

  • یاخود گەر بڕیاری دا لە ھەر سەنتەرێکی باوەڕ پێکراو تاقیکردنەوەی تۆیفڵ ئایبیتی بکات ئەوا دەبێت ٧٢ و بۆ سەرەوە لە تاقیکردنەوەکەدا دەستەبەر بکات.  

ئاسته‌كانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌عێراق - سلێمانی

هەڵسەنگاندنی ئینگلیزی AUIS 

تۆیفڵ ئایبیتی TOEFL iBT

ئایڵێتس IELTS

بنه‌ماكانی ئینگلیزی 0-49 0-26 0-4
ئاستی ١ 50-59 27-42 4.5-5
ئاستی ٢ 60-69 43-58 5.5
ئاستی ٣ 70-79 59-71 6
ئەکادیمی + بەهێز کردن
 
80-90 71 6.1-6.4
ئەکادیمی بێ بەهێز کردن 90-100 72-120
 
6.5