(دەستەی متمانەبەخشین بەپرۆگرامەکانی ئینگلیزیی سەر بەوڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا - CEA) کە دەستەیەکی پسپۆڕە لەبواری متمانەبەخشیندا بەپرۆگرامەکانی ئینگلیزی (لەئەمریکاو دەرەوەی ئەمریکا) و متمانەی لەوەزارەتی پەروەردەی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا وەرگرتوە ، متمانەی بەخشی بەپرۆگرامی (ئامادەسازیی ئەکادیمی APP) ی زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی ، بۆ ماوەی ٥ ساڵ (لەنیسانی ساڵی ٢٠١٥ ەوە بۆ نیسانی ساڵی ٢٠٢٠) .
(دەستەی متمانەبەخشین بەپرۆگرامەکانی ئینگلیزیی سەر بەوڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا - CEA) ، دەستەیەکی پسپۆڕە لەبواری متمانەبەخشیندا بەپرۆگرامەکانی ئینگلیزی (لەئەمریکاو دەرەوەی ئەمریکا) ، متمانەی لەوەزارەتی پەروەردەی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا وەرگرتوە .
پرۆگرامی (ئامادەسازیی ئەکادیمی APP) ی زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی ، لەئاستێکی بەرزدا داڕێژراوەو بەڕێوەدەبرێت ، متمانەوەرگرتنەکەی نیشانەی ئەوەیە رەچاوی ئەو ستانداردو پێوەرە نێودەوڵەتیانەی تێدا کراوە کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی ئەمریکاوە http://www.ed.gov/دا
بۆ دەستڕاگەیشتن بەلیستی پێوەرەکانی متمانەبەخشین ، سەردانی پێگەی ئەلیکترۆنیی CEA بکە .
بێگومان ئەو پرۆگرامانەی متمانەی (CEA) بەدەست دەهێنن ، دەبێت لەماوەی ئەو چەند ساڵ متمانەیەدا کە دەیاندرێتێ ، پابەندبن بەپێوەرەکانی دەستەی ناوبراوەوە ، بۆیە رێگە بەهەموان دراوە لەدەرەوەی پرۆگرامەکە (فێرخوازبن یان مامۆستا یاخود فەرمانبەر) ، لەحاڵەتی بەدیکردنی هەر پێشێلکارییەک لەپێوەرو ستانداردە نێودەوڵەتییە دیاریکراوەکاندا ، لەلایەن هەر پرۆگرام و زانکۆو پەیمانگایەکی ئینگلیزیی متمانەوەرگرتوەوە ، سکاڵای خۆیان بگەیەننە (دەستەی متمانەبەخشین بەپرۆگرامەکانی ئینگلیزیی سەر بەوڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاCEA - ) ، بەڵام سکاڵاکە دەبێت بەدەستنوس بێت ، ناو و ناونیشان و ژمارە تەلەفۆنی سکاڵاکاری لەسەر کاغەزێکی سەربەخۆ لەگەڵدا هەوپێچ کرابێت ، هەروەها دەبێت ئەوەشی تێدا دیاری کرابێت کە کام لەپێوەرەکان پێشێل کراون ، بۆ ئەوەی بزانرێت پێشێلکاریەکەی ئەو پررۆگرام ، یان زانکۆو پەیمانگەیە کامەیەو چ جۆرێکە.
سکاڵاکردن لەدەست هەر پرۆگرام و زانکۆو پەیمانگەیەکی متمانەوەرگرتو ، دەبێت لەڕێی ئەم ئەدرەسە ئەلیکترۆنییەوە بێت : http://www.cea-accredit