كه‌شكوڵ | The American University of Iraq Sulaimani

كه‌شكوڵ

كه‌شكول رێکخراوێکە، چەندین فێرخوازو توێژەر دەگرێتەخۆ. لەبوارگەلی: توێژینەوەو وەرگێڕان و ئەرشیفکردن، لەچوارچێوەی زانکۆی ئەمریکی لەعێراق، سلێمانی کار دەکات. شەریکی زانکۆی کالیفۆرنیایە لەئەرشیفە ئەلیکترۆنیەکەیدا. هەر کارێکی هونەری و هەر نوسینێک دەربارەی کاری هونەری کە کەشکۆڵ کۆیان بکاتەوە، لەسەر وێبسایتی زانکۆی کالیفۆرنیا نمایش دەکرێت، کە ئەمە دەبێتە هۆی راکێشانی سەرنجی گەشتیارو خوێنەرێکی زۆر لەوڵاتە یەکگرتوەکان.

مانگی ئەیلولی ٢٠١٧، زانکۆمان شەراکەتێکی لەگەڵ رێکخراوی کەشکۆڵ و هونەرمەندی شێوەکار ئیسماعیل خەیات پێکهێنا، بەمەبەستی بنیاتنانی باخچەیەکی شێوەکاری لەحەرەمەکەیدا، کە لەبەردی ناوچە جۆراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستان و بەبەشداریی فێرخوازانی زانکۆمان و زانکۆی سلێمانی، لەژێر سەرپەرشتی و رێنمایی هونەرمەند ئیسماعیل خەیات دروست کراوە.

لێره‌وه‌ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی پرۆژه‌كه‌ بخوێنه‌وه‌.