دەربارە
(سەنتەری تاقیکردنەوە لەزانکۆی ئەمریکی - سلێمانی) بواری رەخساندوە بۆ ئەنجامدانی چەندین تاقیکردنەوەی گشتگیری جیهانیی ستاندارد ، وەک تۆفڵ ئای بی تی ، تۆفڵ ئای تی پی ، ئای تێپ ، سات ، لەگەڵ بەخشینی چەندین بڕوانامەی تەکنەلۆژیای زانیاری لەلایەن کۆمپانیای Pearson VUE ەوە .
ئەم سەنتەرە ، بەباشترین سەنتەر دادەنرێت لەهەرێمی کوردستان و عێراقدا لەبواری پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تاقیکردنەوە.
ئەرک و بەهاکان
ئەم سەنتەرە لەپێناوی دابینکردنی ژینگەیەکی پیشەیی دروست و تۆکمەدا دامەزراوە ، ئامانجی ئەوەیە خزمەتی ئەو کەسانە بکات کە تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن ، ئەوەش لەڕێی پێشکەشکرنی خزمەتگوزارییەکی باش و گونجاوەوە ، هەروەها لەڕێی سەرپەرشتیکردنی تاقیکردنەوەکانەوە لەئاستێکی باڵادا.
(سەنتەری تاقیکردنەوە لەزانکۆی ئەمریکی - سلێمانی) پێوەری تایبەتیی هەیە لەکارکردندا ، لەوانە : دەستەبەرکردنی سەرکەوتن ، هاوکاریکردن ، پشتبەستن بەشێوازی کاری بەکۆمەڵ و کاریگەر ، .. هتد.
ستافە بەتواناکەی سەنتەرەکە لەخزمەتی هەمواندایە بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێک .