زمانی ئینگلیزی وەکو زمانی دووەم (ESL)

 

 

پەیمانگەی گەشەپێدانی پیشەیی(PDI) لەزانکۆی ئەمریکیی عێراق - سلێمانی ، پشتگیریی  کەسایەتیەکان ، رێکخراوەکان و گروپە پیشەییەکان دەکات لەڕێی پێشکەشکردنی کۆرس و پرۆگرامەوە ، یەکێک لەگرنگترین کۆرسەکان تایبەتە بەخوێندنی زمانی ئینگلیزی.

 

زمانی ئینگلیزی زمانێکی جیهانییە:

زمانی بزنس ، زانست ، ئینتەرنێت و هونەرە.

زمانی ئینگلیزی یەکەمین و سەرەکیترین بنچینەیە کاتێک دەتەوێت کارێک بکەیت ، یاخود دەتەوێت لەزانکۆیەک ، کۆلێژێک یاخود پەیمانگایەکی باوەڕپێکراو و بەناوبانگ ، وەربگیرێیت بۆ خوێندن.

زانینی زمانی ئینگلیزی ، دەرفەتی ئیشپەیداکردنت بۆ  فراوانتر دەکات ، نەک هەر لەسەر ئاستی عیراق  بەڵکو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

کۆمپانیاکان و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان ، هەلی کار دەبەخشنە ئەو کەسانەی کە  زمانە ئینگلیزیەکەیان زۆر باشە.

ئەگەر خۆت ئامادە دەکەیت بۆ تاقیکردنەوەیTOEFL یان دەتەوێت توانای خۆت لە زمانی ئینگلیزیدا بەرەوپێش ببەیت ، ئەوا PDI کۆرسیکی گشتگیر دابین دەکات کە هەر چوار بەشە سەرەکیەکەی زمانی ئینگلیزی لەخۆ دەگرێت:

نوسین و ڕێزمان ، خوێندنەوە ، قسەکردن ، هەروەها گوێگرتن.

 

بەشدارابوانی کۆرسەکانمان چیمان لەبارەیه‌وە پێدەڵێن ؟

 

"مامۆستا وایلێکردم بەئینگلیزی قسە بکەم ، هەرچەند بەرلەوەی پەیوەست ببم بەکۆرسەکەوە ترسی هەڵەکردنم هەبوو" . 

فێرخوازێکی ESL

"مامۆستا لەوانەبێژیدا زۆر نایاب بو ، شێوازێکی سوعبەتچیانەی هەبو ، بەرلەوەی دەست بکات بەپێشکەشکردنی کۆرسەکە ، چاوی بەباکگراوندی هەموماندا خشاندەوە" .

فێرخوازێکی ESL

"پێموایە بەشی هەرە باش بەشی قسەکردن بوو ، کە زۆر بەسودبوو" .

فێرخوازێکی ESL

"مامۆستایەکی زۆر نمونەیی بو ، شێوازێکی ئاسانی هەبو لەتێگەیاندندا ، بەشێوەیەکی سوعبەتچیانە زانیاریی دەبەخشی ، وایدەکرد فێربونی زمانی ئینگلیزی کارێکی پڕ شەوق و شۆڕ بێت ، هاوڕێ بوو ، بەڵام زۆرباش کۆنترۆڵی پۆلی کردبوو" .

فێرخوازێکی ESL

"دەکرێت مامۆستا بەشێوەیەک قسە بکات کە هەمومان لێی تێبگەین" .

فێرخوازێکی ESL

 

ئەم کۆرسە  بۆ تۆ گونجاوە ؟

پێویستە فێرخواز  کۆرسی زمانی ئینگلیزی لەزانکۆی ئەمەریکی لەسلێمانی بخوێنێت ، ئەگەر بەهیوای ئەوەیە:

خۆی ئامادە بکات بۆ تاقیکردنەوەیTOEFL ی نێودەوڵەتی.

توانای خۆی لەزمانی ئینگلیزیدا باشتر بکات.

بچێتە وڵاتێک بۆ کارکردن یان بۆ خوێندن کە ئینگلیزی زمانی قسەکردنە تیایدا.

لەزانکۆیەکی بیانی وەربگیرێت بۆ خوێندن کە  ئینگلیزی زمانی خوێندنە تیایدا.

 

بۆچی ئەم کۆرسە لە(PDI) بخوێنیت ؟

 

کۆرسەکانی زمان لە(PDI) زۆر بەسودن چونکە:

 

مامۆستاکانی(PDI) ئینگلیزیزمانن.

مامۆستاکانی(PDI) بڕوانامەی بەکالۆریۆس یاخود ماستەریان هەیە لە بواری وتنەوەی زمانی ئینگلیزیدا.

PDI   بەهۆی کۆمەک و پشتیوانیی بەردەوامی زانکۆوە "زانکۆی ئەمریکیی عێراق - سلێمانی" ، سامانێکی گەورەی هەیە لە سەرچاوەو زانیاری و پسپۆڕ ، بۆ هاوکاریکردن و سودگەیاندن بەفێرخواز.

پۆلەکانی(PDI) لەڕوی ژمارەی فێرخوازەوە قەرەباڵغ نین ، ٢٠ فێرخوار زیاتر لەپۆلێکدا دانانرێت ، لەبەرئەوە پۆلی ئارام و گونجاون.

 

تاقیکردنەوەی بەرایی:

پێش دەستپێکردنی کۆرسەکە ، دەبێت فێرخوازان  بەتاقیکردنەوەیەکی بەراییدا تێپه‌ڕببن کە بۆ دیاریکردنی ئاستی توانایانە لەزمانی ئینگلیزیدا ، پاشان بەپێی ئەنجامی ئەم تاقیکردنەوەیە ،  لەو پۆلەی کە بۆ ئاستی ئەو کاتەیان گونجاوە دادەنرێن و دەست بەخوێندن دەکەن.

بۆ زانیاریی زیاتر دەربارەی کۆرسەکانمان "تێچوی کۆرسەکان ، کاتی دەستپێکردنیان ، ... هتد" ، سەردانی رۆژژمێری پەیمانگەی گەشەپێدانی پیشەیی PDIبکە . 

 

پەیوەندیمان پێوە بکە:

بۆ زانیاریی زیاتر دەربارەی  کۆرسەکانی زمانی ئینگلیزی و خۆناونوسکردن:

ئیمەیڵ:  pdi@auis.edu.krd