زانستی تاقیگه‌ پزیشكییه‌كان | The American University of Iraq Sulaimani

زانستی تاقیگه‌ پزیشكییه‌كان

لەم بەشەدا ، فیرخوازان لەسەر شێوازو تەکنیکە تاقیگەییەکان رادەهێنرێن ، بەمەبەستی یارمەتیدانی پزیشکەکان لەدەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشیدا ، لەپاڵ دەستنیشانکردنی رێگاکانی خۆپاراستن لەنەخۆشی . فێرخوازان هەروەها رادەهێنرێن لەسەر ئەنجامدانی چەندین جۆر شیکاری ، وەک : هیماتۆلۆجی، ئیمیونۆلۆجی، مایکرۆبایۆلۆجی و نیوکلیەر بایۆلۆجی

دەرچوانی ئەم بەشە ، دەتوانن لەنەخۆشخانەو تاقیگەکان ، نۆرینگەکانی نەزۆکی ، تاقیگەی بۆماوەیی و بەڵگەکانی تاوان و دامەزراوە پزیشکییە گشتییەکان ، هەروەها لە سەنتەرەکانی جوانکاری و کۆمپانیاکانی بایۆتەکنەلۆژیدا ، کار بکەن . بەهۆی زۆریی بژاردەکانی بەردەمیان ، وا چاوەڕوان دەکرێت دەرچوانی ئەم بەشە چانسی کارکردنیان زۆر بەرز بێت.