نوسینگەی ڕاگرایەتیی فێرخوازان کەوا فێرخوازان ئامادە دەکات بۆ سەرکەوتن لەڕوی کۆمەڵایەتییەوە ، پێشوازی لەهەرکەسێک دەکات کە بیەوێت سەردانی بکات .
ئامانجی راگرایەتیی فێرخوازان بریتییە لەچاکسازی ، بەدەستهێنانی پشتگیریی ئەکادیمی ، چاودێریکردنی رەفتاری کەسەکان لەناو زانکۆدا ، هەوڵدان بۆ چەسپاندنی کەلتوری (پابەندبونی ئەکادیمی) لەزانکۆدا ، بەرزکردنەوەی کوالیتی و ئاستی فیربون ، دەستوەردان لەکاروباری فێرخوازان کاتێک بریارێکی لاواز دەدەن کە پەیوەندیی بەڕەفتارو کەسایەتییانەوە هەیە ، بەمەبەستی یارمەتیدانیان ، بۆ ئەوەی بتوانن رێگای راست هەڵببژێرن و نمرەی باش بەدەست بێنن لەزانکۆ .
(نوسینگەی راگرایەتیی خوێندکاران) هەوڵدەدات رێگری لەسزادان بکات، سیستمێکی پەروەردەیی دروست لەزانکۆدا بچەسپێت، دور لەشەڕەنگێزی و لادانی رەوشتی.
(نوسینگەی راگرایەتیی فێرخوازان) هەوڵدەدات رێگری لەسزادان بکات ، سیستمێکی پەروەردەیی دروست لەزانکۆدا بچەسپێت ، دور لەشەڕەنگێزی و لادانی رەوشتی .
لەزانکۆی ئەمەریکی لەسلێمانی ، راگرایەتیی فێرخوازان سەرپەرشتیی بەشی خزمەتگوزاریی فێرخوازان دەکات ، چالاکانە لەگەڵ ستافی خزمەتگوزاریی فێرخوازان پەیوەندیی هەیە .
ڕاگرایەتیی فێرخوازان بەرپرسە لەچاودێریکردنی فێرخوازان و راییکردنی کاروبارەکانیان بەهاوکاریی نوێنەر (کونسوڵ) ی فێرخوازان .
راگری فێرخوازان بەرپرسە لە :
- قەدەغەکردنی قۆپییە .
- لێکۆڵنەوە لەهەڵەو لادانی رەوشتی ، بەڕاوێژ لەگەل بەڕێوەبەری کاروباری فێرخوازان .
- ئاگادارکردنەوەی فێرخواز لەحاڵەتی کەڵەکەبونی غیاباتدا .
- چاودێریکردنی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەو (کیوس) ەکان بەهاوکاریی پرۆفیسۆرەکان
- رێنماییدان بەکارمەندی تازە دەستبەکاربو
راگری فێرخوازان جگەلەوە ئەندامیشە لەلیژنەی فەسڵکردن و دوبارە وەرگرتنەوەی فێرخوازان .