خولی وەرگرتنی ئاسایی

خولی وەرگرتنی ئاسایی ، بۆ ئەو فێرخوازانەیە کە درەنگ نێتی خۆیانیان بۆ یەکلایی دەبێتەوە ، چونکە چاوەڕوانن بزانن ئەنجامی وەرگرتن لەزانکۆ حکومیەکانی عێراق و هەرێمی کورستان بەچی دەگات ، بەرلەوەی داواکاریی خوێندن پێشکەشی زانکۆی ئەمەریکیی سلێمانی بکەن .

ئەو فێرخوازانەی کە لەخولی ئاسایی وەرگرتندا داواکاریی خوێندن پێشکەشی زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی دەکەن ، لەمانگی تشرینی دوەمدا وەڵامی داواکاریەکانیان وەردەگرنەوە ،  واتە دوای  بڵاوبونەوەی ئەنجامەکانی زانکۆلاین و زانکۆ حکومیەکانی عێراق ، وەکو لەلای هەموانیش ئاشکرایە: نازانرێت راگەیاندنی  ئەنجامەکانی زانکۆلاین و زانکۆ حکومییە عێراقیەکان رێک دەکەوێتە چ رۆژێکەوە، لەبەرئەوە نازانرێت وەڵامی زانکۆی ئەمریکییش بۆ داواکاریی ئەو فێرخوازانە رێک دەکەوێتە چ رۆژێکەوە.

ئەو فێرخوازانەی کە لەم خولەدا وەردەگیرێن، دەبێت لەمانگی تشرینی دوەمەوە بەفەرمی دەست بەدەوامی فەرمی بکەن لەزانکۆی ئەمەریکیی سلێمانی و دەستبەرداری کورسیەکانیان ببن لەزانکۆ حکومییەکان.

مەرج و پێداویستیەکانی وەرگرتن لەخولی ئاسایی وەرگرتندا:

وادەکانی وەرگرتنی داواکاریی خوێندن و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی زمان:

یەکشەممە ، ١ ی تشرینی یەکەم وەرگرتنی داواکاریی خوێندن (بەشێوەی ئۆنلاین)
دوشەممە ، ٢ ی تشرینی یەکەم دیاریکردنی وادەی بەڕێوەچونی تاقیکردنەوە لەزمانی ئینگلیزیدا
سێشەممە ، ١٤ ی تشرینی دوەم کۆتاییهاتنی وادەی وەرگرتنی داواکاریی خوێندن لەخولی پێشوەختەدا
چوارشەممە ، ١٥ ی تشرینی دوەم کۆتاییهاتنی وادەی تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی لەخولی یاساییدا

هەر داواکارییەکی خوێندن ، کە دوای کۆتاییهاتنی وادەی وەرگرتنی داواکاری ،  پێشکەشی زانکۆکە کرابێت ، بەهەڵوەشاوە دەدرێتە قەڵەم .

درەنگ راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی ، بەڵگە نییە لەسەر بێتوانایی بەشداربوانی تاقیکردنەوەکە .

ئەنجامی داواکاریەکان:

دوشەممە ، ٣٠ ی تشرینی یەکەم راگەیاندنی ئەنجامی خولی ئاسایی ، وەجبەی یەکەم
دوشەممە ، ٦ ی تشرینی دوەم راگەیاندنی ئەنجامی خولی ئاسایی ، وەجبەی دوەم
پێنجشەممە ، ٣٠ ی تشرینی دوەم راگەیاندنی ئەنجامی خولی ئاسایی ، وەجبەی سێیەم

ئەو داواکارییە پەسەندکراوانەی خوێندن ، کە خاوەنەکانیان ناچن بەدەمیانەوەو وەڵامیان نادەنەوە ، بەهەڵوەشاوە دەدرێنە قەڵەم .

فێرخوازانی وەرگیراو لەخولی وەرگرتنی ئاساییدا ، دوای پەسەندکردنی داواکاریەکانیان لەلایەن زانکۆوە ، دەتوانن یەکێک لەم دو بڕیارە بدەن:

  • ببن بەفێرخواز لەزانکۆی ئەمریکیی سلێمانی و بەفەرمی دەست بەدەوام  بکەن (ئەگەر رەزامەندبن لەسەر وەرگرتنەکە) .
  • بکشێنەوەو دەستبەرداری کورسیی خوێندن ببن لەزانکۆی ئەمریکی (ئەگەر ویستیان لەداواکاریەکەیان پاشگەز ببنەوە).

دەستپێکردنی خوێندن:

پێنجشەممە ، ١٦ ی تشرینی دوەم دەستپێکردنی دەوامی فەرمی ، وەجبەی یەکەم
پێنجشەممە ، ٧ ی کانونی یەکەم دەستپێکردنی دەوامی فەرمی ، وەجبەی دوەم
پێنجشەممە ، ١٤ ی کانونی یەکەم دەستپێکردنی دەوامی فەرمی ، وەجبەی سێیەم