بەکالۆریۆس لەیاسادا | The American University of Iraq Sulaimani

بەکالۆریۆس لەیاسادا

ئەرکی بەشی یاسا لەزانکۆی ئەمریکیی عێراق – سلێمانی ، بریتییە لە : دامەزراندنی سیستمێکی فێرکاریی هەڵکەوتو لەبواری یاسا لەعێراق و هەرێمی کوردستان . زانکۆ ، لێبڕاوانە هەوڵ دەدات بۆ ریشەدارکردنی بەشێکی زیندو و فرەچەشن کە فێرخوازان هان بدات بۆ خۆپێشخستن لەڕوی مەعریفی و پیشەییەوە ، بۆ ئەوەی بتوانن پیشەگەلێکی سەرکەوتو بگرنە دەست کە یارمەتیدەربێت لەچەسپاندنی دادپەروەری و بنیاتنانی ئابوری و خزمەتکردنی کۆمەڵگەی هاوچەرخی عێراقی و کوردی .

زانکۆی ئەمریکیی عێراق – سلێمانی ، بەوپەڕی وردییەوە ، کار دەکات بۆ تێکهەڵکێشکردنی ئەو پێوەرانەی خوێندن کە وەزارەتی خوێندنی باڵا دایڕشتون ، لەگەڵ ئەو پێوەرانەی خوێندن کە زانکۆ خۆی دایڕشتون . لەئەنجامی ئەمەدا ، باشترین یاساناس و بیرمەندو کەسی هەڵکەوتو لەناوچەکەدا پەیدا دەبن .

زانکۆ ، وەکو دامەزراوەیەکی پێشڕەو لەعێراق و هەرێمی کوردستان هاتە دامەزراندن . ئێستا توانای چەسپاندنی بیری رەخنەگرانەی هەیە لەزەینی  فێرخوازەکانیدا ، لەم کاتەدا کە وڵاتەکە (عێراق) بەقۆناغێکی ناسکدا تێپەڕ دەبێت و لەهەر کات زیاتر پێویستی بەچەسپاندنی بیری رەخنەگرانە هەیە لەزەینی نەوەی داهاتودا ، چونکە بنەمای هەمو کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتو و پێشکەوتنخواز بریتییە لەسیستمێکی یاسایی رێزلێگیراو و سیستمێکی فیکریی پتەو . زانکۆ هەوڵ دەدات رۆڵێکی سەرەکی بگێڕێت لەدروستکردنی سەرکردەکانی ئاییندەی سیستمی یاسایی عێراق .

کارگێڕانی بەشی یاسا لەزانکۆی ئەمریکیی عێراق – سلێمانی ، کار دەکەن بۆ پەروەردەکردنی نەوەیەکی نوێی پێشڕەو لەپارێزەرو یاساناس لەعێراق و هەرێمی کوردستان . دەرچوانی پرۆگرامی نوێی یاسا ، دەتوانن :

تاقیکردنەوەی ساڵانەی یاسا ببڕن کە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سەرپەرشتیی دەکات .

کاری یاسایی بەهەردو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی ئەنجام بدەن .

رەخنەگرانە بیربکەنەوە ، وەکو پارێزەرگەلێکی خاوەن توانای بیرکردنەوەی رەخنەگرانەو بەهرمەندیی یاسایی کردەیی لەکۆمەڵگەدا .

راوێژ پێشکەش بکەن ، وەکو پسپۆڕگەلێکی یاسایی زۆر بەتوانا لەبواری جۆراوجۆری  یاساییدا .

توانای پەیداکردنی بەهرەمەندیی پێویستیان هەبێت بۆ ئەنجامدانی کاری یاسایی لەعێراق و هەرێمی کوردستان و باقیی ناوچە عەرەبیەکاندا .

تونای ئەنجامدانی کاری یاساییان هەبێت لەکۆمپانیا فرە رەگەزەکان و رێکخراوگەلی تر لەناوچەکەدا .