بەکالۆریۆس لەوەرگێڕاندا | The American University of Iraq Sulaimani

بەکالۆریۆس لەوەرگێڕاندا

بەشی وەرگێڕان لەزانکۆی ئەمریکیی عێراق – سلێمانی ، فێرخوازان دەکاتە خاوەنی سەرجەم ئەو بەهرەمەندیانەی کە پێویستن بۆ هەر وەرگێڕێکی  پڕۆفیشناڵ ، لەوانە : بەهرەمەندیی تیۆری ، بەهرەمەندیی زمانەوانی و بەهرەمەندیی کردەیی ، ئەمەش لەڕێی خوێندنی زمان ، زانستە زمانەوانیەکان ، فەرهەنگ ، نوسین و وەرگێڕانی کردەیی .

دەرچوانی بەشی وەرگێڕان لەزانکۆی ئەمریکیی عێراق – سلێمانی ، دەتوانن بەشێوەیەکی باش لەزمانی ئینگلیزییەوە تەرجەمە بکەن بۆ زمانی دایک ، وێڕای زمانانی تر ، بەو پێیەی لەقۆناغەکانی خوێندنی زانکۆییاندا کۆمەڵێک وانەی ئیختیاریی گرنگ و باش دەخوێنن کە ئەدەب و نوسین و ... هتد دەگرێتەوە ، لەپاڵ چەندین کۆرسی تایبەت بەتەکنیکی وەرگێڕان و زانستە زمانەوانیەکان . ئەوان هەروەها دەتوانن پەرە بەبەهرەمەندییە زمانەوانی و فەرهەنگیەکانیان بدەن و مامەڵە لەگەڵ هەر جۆرە تێکستێکدا بکەن . بڕوانامەی بەکالۆریۆس لەوەرگێڕاندا ، بایەخیش دەدات بەکاری وەرگێڕان لەناو کۆمپانیاو دامەزراوە ناوخۆییەکاندا . دەرچوانی بەشی وەرگێڕان لەزانکۆی ئەمریکیی عێراق – سلێمانی ، دەبنە وەرگێڕی فەوری و وەرگێڕی نوسینیش ، بەوپەڕی سەرڕاستی و پیشەگەرییەوە . لەناوخۆی عێراقدا یەکسەر وەک وەرگێڕی پڕۆفیشناڵ پشتیان پێدەبەسترێت ، هەروەها ئامادەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی نێودەوڵەتییش دەبن .     

دەرچوان رەنگە هەوڵ بدەن بۆ بەدەستهێنانی وەزیفە وەک وەرگێڕ بەشێوەی فول تایم ، یان (بەحوکمی ئەو سیستمە فێرکارییە لیبراڵییەی کە لەسایەیدا لەزانکۆی ئەمریکیی عێراق – سلێمانی پەروەردە بون) خۆیان لەیەکێک لەو پیشە زۆرانەدا ببیننەوە کە تیایاندا کاری وەرگێڕانی خێراو ورد ، بۆ سەرکەوتنی خاوەن کار ، بایەخی زۆری هەیە . دەرچوان هەروەها توانای خۆگەیاندنیان بەبازاڕە نێودەوڵەتیەکانیش دەبێت و چەندەهایان لەدەرەوەی سنورە نیشتیمانی و فەرهەنگیەکان کاریان دەست دەکەوێت .