بەکالۆریۆس لەئەندازیاریی سۆفتوێردا | The American University of Iraq Sulaimani

بەکالۆریۆس لەئەندازیاریی سۆفتوێردا

ئەرکی سەرەکیی بەشی ئەندازیاریی سۆفتوێر لەزانکۆی ئەمریکیی عێراق – سلێمانی ، بریتییە لە : پەروەردەکردنی نەوەیەکی نوێ لەفێرخواز کە توانای چارەسەرکردنی ئاریشە پیشەسازی و حکومی و فێرکاری و رێکخراوەییەکانی هەبێت ، لەڕێی پرۆگرامە نوێیەکان و ئامرازەکانی دیزایینکردنەوە . بەشی ئەندازیاریی سۆفتوێر لەزانکۆی ئەمریکیی سلیمانی ، جەخت دەکاتە سەر چەسپاندنی پرەنسیپە ئەندازیارییەکان لەلای ئەو ئەندازیارە پرۆگرامسازانەی داهاتو کە دەتوانن بەباشترین رێگەو کاروکردەوەی ئەندازیاریانە ، بەشداری لەکەرتی گشتی و ناوخۆیی و هەرێمایەتی بکەن .

فێرخوازانی دەرچوی بەشی ئەندازیاریی سۆفتوێر ، پێویستە ئەم سیفەتانەیان تێدابێت :

١.بەهرەمەندیی ئەندازیاریی پرۆگرامسازیی پێویست بۆ دەستکردن بەکار وەکو ئەندازیاری سۆفتوێر .

٢.پراکتیزەکردنی ئەو تیۆرو تەکنیکە پێویستانەی کە دەبنە بنەما بۆ دیاریکردنی گیروگرفتەکان و چارەسەرکردنیان ، هەروەها دیزایینکردنی پرۆگرام .

٣.کارکردن بەشێوەی تاکەکەسی ، هەروەها بەشێوەی هەرەوەزی وەکو بەشێک لەتیمێک ، بەمەبەستی پێشکەشکردن و پێشخستنی پرۆگرامسازی .

٤.دانوستان ، عادەتی کاریگەرانەی ئیشکردن ، پێشەنگیکردن ، هەروەها پەیوەندیسازدان بەشێوەی باش لەگەڵ کەسانی خاوەن بەرژەوەندی لەژینگەی پرۆگرامسازیدا .  

٥.خستنەڕوی چارەسەری گونجاو لەبواری پراکتیزەکردندا ، بەبەکارهێنانی شێوازی ئەندازیاریی سۆفتوێر .  

٦. سازاندنی ئامانجە لێکدژەکانی پڕۆژە ، هەروەها دۆزینەوەی چارەسەری پەسەندو مامناوەند .

٧.فێربون و راهاتن لەتەکنەلۆجیاگەلی نوێ هەر یەکسەر لەگەڵ دەرکەوتنیاندا .