بەڕێوەبردنی ستراتیژیانە

پەرەپێدانی پلانی کار: چوارچێوەیەکی گشتگیرو لۆژیکی دەستەبەر دەکات کە بەهۆیەوە به‌شداربوان دەتوانن پەرەبدەن بەستراتیژی کارەکانیان بۆ بەدەست هێنانی ئامانجەکانیان .

(رێنوێن) ی سەرکەوتن : ئەو بەربەستانە دەخاتەڕو کە پێویستە تێبپه‌ڕێندرێن بۆ ئەوەی پلانی کار بەسەرکەوتویی جێبەجێ بکرێت ، ئەمەش لەڕێی دیاریکردنی فاکتەرە سەرەکیەکانی سەرکەوتنەوە .

پەرەپێدانی پلانی جێبەجێکردنکۆمەڵێک بابەت لەخۆدەگرێت ، وەک : پلاندانان بۆ جێبەجێکردنی کاری بەڕێوەبەرێتی (KPI) ، دیاریکردنی ئامانج ، پلاندانان بۆ بەڕێوەبردنی سه‌رچاوه‌کان .

چاودێریکردنی سەرکەوتنواتە : چاودێریکردنی (KPI - پلاندانان بۆ جێبەجێکردنی کاری بەڕێوەبەرێتی) لەڕیی  بەکارهێنانی (کارتی نمرە) ی بەڕێوەبردنی پڕۆژەوە .

پێشخستنی ئامانجە ستراتیژیەکان ، پشت به‌و زانیاریانە دەبەستێت که‌ له‌ڕێی شیکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان (کڕیار) و (کەسی خاوەن بەرژەوەندی) یەوە بەدەست دێن ، پاشان به‌راورد کردنی ئەو زانیاریانە له‌گه‌ڵ ستاندارده‌ نێودەوڵەتییه‌کان و دیاریکردنی باشترین شێوازی کار.

پەیوەندی بە گروپی (راوێژکاریی بواری  کار) ەوە بکە بۆ دۆزینەوەی رێگاچارەی تایبەت بەپەرەپێدانی کاری کۆمپانیاکەت ،  ئیمەیڵ بنێرە بۆ (ئەنوەر ئیبراهیم - بەڕێوەبەری پەیمانگای گەشەپێدانی پیشەیی):  pdi@auis.edu.krd | anwar.ibrahim@auis.edu.krd
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن : ٠٨٨٢ ٠١٤ ٠٧٧١| ٢٩٤٥ ٥٤٨ ٠٧٧٠