بەشی ناوخۆیی زانکۆ ، لەئەپارتمانێکی راخراوی مۆدێرندا کە هەموو پێداویستییەکی تێدا دابین کراوە ، باشترین خزمەتگوزاری پێشکەشی فێرخوازانی دەرەوەی شار دەکات .
زانکۆی ئەمەریکی لەسلێمانی ، دو بەشی ناوخۆیی جیاجیای بۆ کوڕان و کچانی فێرخواز دابین کردوە . ژورەکانی بەشی ناوخۆیی فێرخوازان ، زۆر رێکوپێک و گونجاون ، تایبەتمەندییە کۆمەڵایەتی و دەرونیەکانی فیرخوازیان بەتەواوەتی تێدا رەچاو کراوە .بەگشتی جێگای مانەوەی ٤٢٦ فێرخوازی تێدا دەبێتەوە .