بۆنەی دەرچوانى زانکۆ

(کۆمەڵەى دەرچوان) ى سەر بەزانکۆى ئەمریکى لەسلێمانی ، بەهاوکاریی زانکۆ ، بەردەوام لەهەوڵى رێکخستنى بۆنەو چالاکیی سودبەخشدایە  بۆ  دەرچوانى زانکۆ ، لەو بۆنەو چالاکیانە : بانگهێشتکردنی دەرچوان بۆ هەر کۆڕو کۆبونەوەیەکی زانستی و رۆشنبیری کە لەزانکۆ بەڕێوە بچێت ، ورک شۆپ ، ئاهەنگی دەرچون و … هتد .

زانکۆو (کۆمەڵەی دەرچوان) ی سەر بەزانکۆ ، هەمیشە بەخۆشحاڵییەوە لەپێشوازیی فێرخوازانی  دەرچودان لەبۆنە ساڵانەکانی زانکۆدا ، بەتایبەتی لە : (مەراسیمی فرسەتڕەخساندن بۆ دۆزینەوەی هەلى کار) کە فرسەتێکە بۆ دەرخستن و ناساندنی فێرخوازانی دەرچوی بەتوانا ،   رەخساندنی (هەلی کار) ، سازدانی دیدارو چاوپێکەوتن لەنێوان خاوەنکاران و فێرخوازانی دەرچو .

(کۆمەڵەى دەرچوان) ی سەر بەزانکۆ ، بەردەوام لەهەوڵدایە بۆ پاراستن و تۆکمەترکردنی  پەیوەندیی نێوان زانکۆو خوێندکارانی دەرچو ، هەروەها پاراستن و تۆکمەترکردنی پەیوەندی نێوان خودی فێرخوازانی دەرچو ، بەجۆرێک کە تۆڕێکی فراوانی کۆمەڵایەتییان لێ پێکبێت و لەهەمو شوێنێکی دنیادا یەکتریان پێ  بدۆزرێتەوە .

(کۆمەڵەی دەرچوان) هاوکات پردی  پەیوەندییە لەنێوان زانکۆو دنیای دەرەوەی زانکۆ .

یەکێک لەنەریتە ساڵانەکانی کۆمەڵەی دەرچوان (بەهارە سەیران) ێکی خۆشە کە  بەئامانجی کۆکردنەوەى دەرچوان ساڵانە لەبەهاردا رێکی دەخات و وادەی رێکخستنەوەی نزیکبۆتەوە  .