(بۆردی پێداچونەوەی دامەزراوەیی - IRB) لەزانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی ، بەمەبەستی پێشخستنی لێکۆڵینەوەی کلتوری لەچالاکیەکانی ناو زانکۆ دامەزراوە .
ئەرکی ئەم بۆردە بریتیە لە : رەزامەندیکردن ، گۆڕانکاریکردن ، هەروەها وردبینیکردنی هەر توێژینەوەیەکی پێشنیارکراو بۆ دڵنیابونەوە لەوەی کە ئایا مافی توێژەری تری تێدا پێشێل نەکراوەو بیرۆکەی توێژەری تری تێ نەخنراوە ؟ بەو شێوەیەی کە لەیاساو رێنماییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکاندا هاتوە .
ئامانجی IRB ئەوەیە کە هاوکاریی توێژەرانی ناو زانکۆو دەرەوەی زانکۆ بکات بۆ پێشخستنی زانست و زانیاری ، بەشێوەیەک کە بتوانێت زۆرترین سود بەبەشداربوان بگەیەنێت .
پێویستە توێژەران داواکاریەکانیان پێشکەشی IRB بکەن بۆ پێداچونەوە بەتوێژینەوەکانیاندا ، هەروەها پەسەندکردنیان .
ئەم بۆردە بەپێی ڕێنماییە دیاریکراو و چەسپاوەکان هەڵسوکەوت دەکات ، بۆ دڵنییابونەوە لەچۆنیەتیی کارکردنی ، دەتوانرێت لەکاتی دەوامی فەرمیی زانکۆکەدا سەردانی بکرێت و ئیشوکارەکانی ببینرێت ، لەگەڵ هەمو فۆڕم و دۆکیومێنتەکانی تایبەت بەکارەکانی .