ئەندازیاریی شارستانی | The American University of Iraq Sulaimani

ئەندازیاریی شارستانی

لەم بەشەدا ، هەوڵ دەدرێت مێشکە گەنجەکان ئاشنا بکرێن بەدنیای تەکنەلۆژیای نوێ ، بۆ ئەوەی بتوانن روبەڕوی ئاستەنگە مۆدێرنەکان ببنەوەو کەسانی درەوشاوەیان لێدەرچێت لەبوارە ئەندازیارییە جۆراوجۆرەکاندا .
پرۆسەی خوێندنی تیۆری لەم بەشەدا ، هاوشانی چالاکییە پراکتیکیەکان لەتاقیگە جیاوازەکانی بەشەکەدا ، دەڕوات بەڕێوە . لەپاڵ خوێندنە تیۆریەکەدا ، فێرخوازان دەتوانن تاقیکردنەوە بۆ مەواده‌کانی بیناسازی (چیمەنتۆ ، خاک ، تەختەو ئاسن ... هتد) بکەن ، وێڕای پرۆگرامە کۆمپیوتەرییە جیاوازەکانی تایبەت بە ئەندازیاریی شارستانی.