ئەرکەکانمان
پێگەیاندنی کادری زانستی و پیشەگەرو رابەر ، کاری سەرەکیی زانکوکەمانە.
ئامانجی سەرەکیی زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی بریتییە لە : پەروەردەکردنی فێرخوازان بەشێوەیەکی پیشەییانەو نوێخوازنە کە لەگەڵ کۆمەڵگەیەکی هەمەجۆرو ژینگەیەکی جیهانی بگونجێن ، لەسەر بنەمای کەسێتیی دروست ، گیانی هاونیشتمانێتی ، رەفتاری بەرزی کارکردن ، بەتوانایی لەمامەڵەکردن و بیرکردنەوەی رەخنەگرانە.
سیستمی پەروەردەیی لەزانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی سیستمێکە ئیلهامی لەهونەری لیبڕاڵی ئەمریکی وەرگرتوە ، بەهۆی فێرکردنی نایاب ، بەرزیی ئاستی خوێندن و بایەخدان بەخزمەتکردنی فێرخواز ، زانکۆ بەردەوام لەگەشەسەندندایە.
بەهاکانمان
ئەو بەهایانەی لەزانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی پەرەیان پێدەدرێت ئەمانەن : سەربەخۆیی ، گیانی بەرپرسیارێتی ، دیموکراسی ، ئازادی لەدەربڕین و لێکۆڵینەوەدا ، رەخساندنی دەرفەتی یەکسان ، لێبوردەیی ، رێزداری و پیشەگەری .
ئەم بەهایانە بۆ هەمو ئەندامانی زانکۆیە : فێرخوازان ، مامۆستایان و فەرمانبەران ، بەڕێوەبەران و … هتد.
زانکۆ وەک دامەزراوەیەکی نا حکومی ، نا حیزبی ، نا خێڵەکی ، سەربەخۆ ، قازانج نەویست ، پێهەڵگرتو بەرەو بەرزترین پێوەرەکانی رەوشت ، دیزاین کراوە ، پابەندە بەرێنماییە یاساییەکان و ماماڵەکردن لەسەر بنەمای یاسا.
سەربەخۆیی زانکۆ زامنی فێرکردنە ، خوێندن و ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی بەو شێوازەی کە لەکۆلێج و زانکۆ ئیقلیمیەکان و زانکۆکانی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا پەیڕەو دەکرێت ، ئامانجی زانکۆمانە ، زانکۆ هیچ جیاکارییەک ناکات لەسەر بنەمای ڕەگەز ، تەمەن ، نەژاد ، ئاین ، پیشە ، سیاسەت ، باری دارایی و هەر فاکتەرێکی دێمۆگرافی ، لەوەرگرتنی فێرخوازان ، یان لەجێبەجێکردنی یاساکانیدا.
بۆ زانیاری زیاتر دهربارهی زانکۆی ئهمریکی تکایه تهماشای ئهم لینکه بکه.